ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆرکی سەرەکی مەجلیسی پیرانی ئەمریکا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: United States Senate) لە سەد سیناتۆر پێک ھاتوە کە ھەر ویلایەتێک دوو سیناتۆری بەر دەکەوێت. سیناتۆرەکان بۆ ماوەی شەش ساڵ ھەڵدەبژێردرێن و دەتوانن چەند جار ھەڵبژێردرێنەوە.[١]

تابڵۆیەک لە سەنای (مەجلیسی پیران) ئەمریکا (١٨٥٠ز)

سەرەتا[دەستکاری]

بەپێی دەستوری ئەساسی ئەمریکا، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەنا ھەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت. لە ڕاستی دا ئەندامەکان بۆ سێ کۆمەڵە دابەش دەبن. دەستەی یەکەم (٣٣ ئەندام)، دەستەی دووەم (٣٣ ئەندام) و دەستەی سێیەم (٣٤ ئەندام) لە خۆ دەگرێت. ھەر دوو ساڵ جارێک ھەڵبژاردن بۆ یەکێک لەم گرپانە بەڕێوە دەچێت.

لە ساڵی ١٧٨٩ز تا ١٩١٣ سیناتۆرەکان لە لایەن پەڕلەمانەوە دیاری دەکران، بەڵام دوای ١٩١٣ز ڕاستەوخۆ لە لایەن ھاووڵاتیانەوە ھەڵدەبژێردرێن.

کۆمیتە سەرەکیەکان[دەستکاری]

یەکێک لە کۆمیتەکانی سەنای ئەمریکا

مەرجەکان بۆ ھەڵبژاردنی سیناتۆرەکان[دەستکاری]

  • تەمەنی سی ساڵ و بەرەوسەربێت
  • بەلانی کەم نۆساڵ ھاووڵاتی ئەمریکی بوبێت
  • لەکاتی ھەڵبژاردن دا پێویستە نفوسی ئەم ویلایەتە بێت
  • کشتوکاڵ، خۆراک و دارستان
  • دیاری کردنی بودجە
  • خەدەماتی عەسکەری
  • بانک، نیشتەجێ بوون
  • بودجە
  • بازرگانی، زانست و گواستنەوە
  • ووزە و سەرچاوە سروشتیەکان
  • ژینگە و چالاکیە گشتیەکان
  • دارایی
  • پەیوەندیە دەرەکیەکان
  • بابەتی حکومی
  • داد
  • پیشە و ووزەی مرۆیی
  • یاسا و ڕێساکانی حکومەت
  • چالاکیە بازرگانیە بچوکەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مجلس سنای ایالات متحدھ آمریکا»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]