دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٥٬٠٦٨ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
د. گرێگری ھاوس (بە ئینگلیزی: Dr. Gregory House) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی ھاوسدا دەرکەوتووە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن نووسەر دەیڤد شۆرەوە دروست کراوە. ئەکتەری ئینگلیزی، ھیو لۆری، ڕۆڵی دکتۆر ھاوسی گێڕاوە. ھاوس سەرکردایەتی تیمێک لە پزیشکانی دۆزەرەوە دەکات. ھەروەھا ئەو بەڕێوەبەری بەشی دۆزەرەوەی پزیشکییە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن-پلەینزبۆرۆدا، کە نەخۆشخانەیەکی خەیاڵییە لە پرینستۆنی نیوجێرسی.
کەسایەتییەکە بە کینەی مرۆیی، گاڵتەچی، و نەرجسی پێناسە کراوە. ھاوس تاکە کەسایەتییەکە کە لە ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکەدا دەرکەوتووە. ھەروەھا تاکە کەسایەتیی سەرەکییە کە لە ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی شەشەمدا بە جۆرێکی بەرچاو دەرکەوتووە.
چۆنییەتیی ھەڵسوکەوت کردنی ھاوس لەگەڵ نەخۆشەکانی نائاسایییە. ئەم جۆرە ڕەفتارەی ھەموو کات لەگەڵ ھاوکارەکانیدا تووشی ناکۆکیی دەکات. بە گشتی ھاوس ھاوسۆز نییە لەگەڵ نەخۆشەکانی، ئەمەش بەپێی قسەی خۆی، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کاتی ببێت تا شیکردنەوەی نەخۆشییە پزیشکییەکە بکات. کەسایەتیی ھاوس بەشێکی لە کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمزەوە وەرگیراوە. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەربارەی ئاڵوودەبوونی ھاوس بە ڤایکۆدینە کە لەبەر سڕکردنی ئازارەکەی خووی پێداوە. ئەم ئازارە بەھۆی (إحتیشاء) لە ماسوولکە چوار سەرەکەیدا دروست بووە پێش ٥ ساڵ لە دەستپێکردنی زنجیرەکە، کە ناچاری دەکات گۆچان بەکاربھێنێت. یەکێک لە لێکچوونەکانی لەگەڵ ھۆڵمزدا، ئاڵودەبوونێتی بە ماددە ھۆشبەرەکان، کە بە شێوەیەکی ئاسایی کۆکایینی بەکار دەھێنا.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز (لە وێنەکەدا) لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١ی نیسان – باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بەر ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کەوت و بەھۆیەوە ١٦ کەس کوژران، لە نێویاندا ئەفسەر و سەرباز و خەڵکی مەدەنی ھەبوون.
- ٣١ی ئازار – پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی باکووری کوردستان و تورکیا توانی ٥.٧٠٪ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و شارەوانیی ٣ گەورەشار و ٨٢ ناوچە مسۆگەر بکات.
- ٢٦ی ئازار – پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا داڕما دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییەکی سینگاپوور پێکدادرا.
- ١٩٤٥ - ئادۆڵف هیتلەر لەگەڵ هاوکارەکەی، ئیڤا براون هاوسەرگیرییان ئەنجامدا. بۆ ڕۆژی دوایی هەردووکیان خۆیان کوشت.
- … کە ماریۆن کۆتیار، خانمەکتەری فەڕەنسی، ھەموو ئەو فیلمانەی کە بە زمانی ئینگلیزی ڕۆڵی تێدا گێڕاون، بەسەر زمانی فەڕەنسیدا دۆبلاژی کردوونەوە؟