دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٤٬٥٩٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
دابەشکردنی خۆراک (بە ئینگلیزی: Food Distribution) ئەو پرۆسەیەیە کە دانیشتووانێکی گشتی خۆراکیان بۆ دابین دەکرێت. ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) دابەشکردنی خۆراک وەک ژێرکۆمەڵەیەکی سیستەمی خۆراک دەزانێت. پرۆسە و میتۆدۆلۆژیای پشت دابەشکردنی خۆراک بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێت. دابەشکردنی خۆراک تایبەتمەندییەکی دیاریکەری ڕەفتاری مرۆڤ بووە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا و تۆمارەکانی دابەشکردنی خۆراک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا. زۆربەی حکوومەت و کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی بەرز لە قاڵب دراون بەھۆی ئەو سیستەمەی کە بۆ پشتگیریکردن لە دابەشکردنی خۆراک دروستکراون.
کۆمەڵێک ھۆکاری مەترسیدار ھەن کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر دابەشکردنی خۆراک ھەبێت. شەڕ، شکستی ئابووری، کێشە سیاسییەکان، و بارودۆخی کەشوھەوا ھەموویان ڕۆڵ دەگێڕن لە دیاریکردنی کارایی ھەر سیستەمێکی خۆراک. دوو نموونەی ئەم دوایییەی شەڕ و شکستی ئابووری کە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی خۆراک ھەبووە بریتین لە دابەزینی دابەشکردنی خۆراک لە ژاپۆن لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم و پاشەکشەی خۆراک لە ئەفریقای ژێر سەحرا لە کۆتایییەکانی حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا. لە ھەردوو حاڵەتەکەدا دابەشکردنی خۆراک ڕێگری لێکرا و لە ئەنجامدا دانیشتوانی ئەم ناوچانە زیانیان بەرکەوت.
ئەمڕۆ ڕێکخراوی تایبەت ھەن بۆ ڕێگریکردن لە ھەر داڕمانی کۆی گشتی لە دابەشکردنی خۆراکدا، ھاوکاریکردن لە پەرەپێدانی دابەشکردنی خۆراک و سیستەمی خۆراک لە ناوچە دواکەوتووەکاندا، و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی دابەشکردنی خۆراک. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ئاسانکاری بۆ گەشەکردنی سیستەمی دابەشکردنی خۆراک لە سەرانسەری جیھاندا. لەسەر ئاستی نیشتمانی وڵاتانی جیاواز سیستەمی پشتیوانی ئاڵۆزتریان پەرەپێداوە؛ بۆ نموونە، تێکەڵەیەک لە ڕێکخراوە فیدراڵی، قازانج نەویستەکان و خۆبەخشەکان لە ئەمریکا کاردەکەن بۆ پاراستنی خۆشگوزەرانی سیستەمی دابەشکردنی خۆراک لە ئەمریکا. لەناو ئەمریکادا پرسێکی نائاسایشی خۆراک ھەیە کە دابەشکردنی خۆراک یەکێکە لە چارەسەرە سەرەکییەکان بۆ بەئامانجگرتنی نائاسایشی خۆراک. ئەمەش «پیشەسازی بانکی خۆراک» دروست دەکات کە زۆرێک لە ڕێکخراوەکان تاکتیکی کارامەیی بازرگانی و توجارەت لەناو کەرتی دابەشکردنی خۆراکدا بەکاردەھێنن بۆ پێدانی خۆراک بەو کۆمەڵگایانەی کە پێویستیان پێیەتی.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٣١ی ئازار – پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی باکووری کوردستان و تورکیا توانی ٥.٧٠٪ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و شارەوانیی ٣ گەورەشار و ٨٢ ناوچە مسۆگەر بکات.
- ٢٦ی ئازار – پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا داڕما (لە وێنەکەدا) دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییەکی سینگاپوور پێکدادرا.
- ٢٢ی ئازار – لە ھێرشێکی تیرۆریستیدا لە کراسنۆگۆرسکی ڕووسیا، لانیکەم ١٤٠ کوژران و ٣٦٠ کەسیش بریندار بوون.
- ١٠ی ئازار – ھەرێمی کوردستان، عەرەبستانی سعوودی و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی ١١ی ئازاریان وەکوو یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد، بەشێکی تریان وەکوو ئێران ڕۆژەکەیان بە تەواوکەری مانگی شەعبان دانا.
- ١ی ئازار – ھونەرمەندی مانگای ژاپۆنی ئاکیرا توریاما، نووسەری دراگۆن بۆڵ، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- لەساڵی ١٩١٩ ، شۆڕشی گهلی هیندستان لهدژی داگیركاری بهریتانی بهڕابهرایهتی مەهاتما گاندی دهستی پێكرد.
- لەساڵی ١٩٩٢ ، وڵاتانی كۆمهڵهی ئهوروپا له ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیان بهسهربهخۆیی كۆماریبۆسنە و هەرسک دا نا، كه لهیۆگۆسلافیا جیاببوهوه.
- لەساڵی ٢٠٠٥ دا ، ئهنجومهنی نیشتمانیی عێراق جەلال تاڵەبانی وهكو سهرۆك كۆماری عێراق ههڵبژارد، كه بۆ یهكهمجار بوو لهمێژووی عێراقدا، كورد ێك پۆستی سهرۆك كۆمار وهربگرێت.