دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٢٬١٠٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
![](http://web.archive.org./web/20231128165138im_/https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/89/Sulaymaniyah_City_Collage.png/130px-Sulaymaniyah_City_Collage.png)
سلێمانی (بە کوردیی باکووری: Silêmanî، بە عەرەبی: السلیمانیة) شارێکی باشووری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ سلێمانیی دامەزراند.
لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراق بەناوبانگە.[ژێدەر پێویستە] بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ئێران ەوە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.
سلێمانی زانکۆیەکی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە. بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٧ی تشرینی یەکەم – حەماس ئۆپەراسیۆنی باھۆزی ئەقسای(لەوێنەکەدا) ڕاگەیاند و چەکدارەکانی توانییان سنووری ئیسرائیل ببەزێنن و زیاتر لە ٥٬٠٠٠ مووشەک ئاڕاستەی ناوچەکە بکەن.
- ١٨ی ئەیلوول – لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا دەنیز ھێڤی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بەرامبەر نوێنەرایەتیی کەنەکە لە ھەولێر تیرۆرکرا.
- ٣٠ی ئاب – لە گابۆن، عەلی بۆنگۆ دوای ماوەیەکی کەم لە دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک، بە کودەتایەکی سەربازی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
- ٢٣ی ئاب – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ھەرێمی ئۆبلاستی تڤێری ڕووسیا، یەڤگێنی پریگۆژین سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر و ٩ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.
- ١٩٧٨ – پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دامەزرا.
- ٢٠٠٢ – یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی جیھانی، کە بارەگاکەی لەشاری بروکسێلە، دانی بەسەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستاندا نا، وەکوو سەندیکایەکی پیشەییی ڕۆژنامەگەری و، وەکوو ئەندامی ھەمیشەییی ئەو یەکێتییەش وەری گرت.