دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە
Football's greatest prize - the FIFA World Cup trophy.jpg

جامی جیھانیی فیفا یاخود مۆندیال ڕووداوێکی وەرزشیی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیھانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لەوەتەی ساڵی ١٩٣٠یەوە، ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەدەچێت، جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی ڕووداوەکانی جەنگی جیھانیی دووەم. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە، ئەو ھەڵبژاردانە لە ھەشت کۆمەڵەدا پۆل دەکرێن، بۆماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگای سیستەمی پاڵاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشدایکردن لە جامی جیھانیی فیفا وڵاتی میواندار بە شێوایەکی خۆکارانە لە کۆمەڵەی یەکەم جێگیردەبێت، بەبێ پاڵەوتن بەشداری دەکات. لە بیست و یەک خولی پێشووی ئەم پاڵەوانییەتییە بە گشتی ٧٩ ھەڵبژاردەی نیشتمانی بەشدارییان کردووە و ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی فیفایان بردووەتەوە. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لە سەرجەم خولەکان کردووە، واتە بەشداربوونی لە ھیچ خولێکی پاڵەوانییەتییەکە لەدەست نەداوە، لەھەمان کاتدا زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە، پێنج جار ئەمەش لە ساڵەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢ بوون. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوار جار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین، فەرەنسا، ئۆرگوای دوو جار بوونە پاڵەوان ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا یەک جار بوونەتە پاڵاوانی ئەم جامە. ھەڵبژاردەی ئیتالیا یەکەم ھەڵبژاردەبوو کە توانی دووجار لەسەر یەک ئەم نازناوە بباتەوە لە ساڵەکانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨، دوای ئەو ھەڵبژاردەی بەڕازیل دێت ١٩٥٨ و ١٩٦٢. جامی جیھانیی فیفا یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیھان. لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە نزیکەی ٧١٥ میلۆن کەس سەیری یارییەکەیان کرد. پاڵەوانی ئێستا ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینە کە لە دوایین خولی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ٢٠٢٢ کە لە قەتەر بەڕێوەچوو نازناوەکەی بەدەست ھێنا.

١٧ وڵات میوانداری جامی جیھانیان کردووە، ھەریەکەیان بەڕازیل، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و مەکسیک دوو جار میواندارییان کردووە، لەکاتێکدا ئۆرۆگوای، سویس، سوێد، چیلی، ئینگلتەرا، ئەرژەنتین، ئیسپانیا، ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور (بە ھاوبەشی)، ئەفریقای باشوور و ڕووسیا ھەریەکەیان یەکجار میواندارییان کردووە. بۆ ساڵی ٢٠٢٦، بە ھاوبەشی لەلایەن کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیکەوە میوانداری دەکەن، ئەمەش جیاوازی بە مەکسیک دەدات کە دەبێتە یەکەم وڵات سێ جار میوانداری یارییەکانی ئەم پاڵەوانییەتییە بکات.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • ١٩٨٦ – کۆنگرەی نێودەوڵەتی لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدرا، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئایدز.


ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٠٬١٧٩ وتار و ١٥٩ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٥٦٬٨٣٨ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٥٩ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٠٬١٧٩ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.