کۆنگرەی ٤٤ی ئایکان لە پراگ
ناوی خۆت پێش پارێز کردوە لە دۆتکورد؟
لە ماڵپەڕی (uniteddomains.com) دا لە ئیستاوە پەڕەیەک تەرخان کراوە بۆ گرتنی پاوانی (doamin name) تایبەتی خۆت.
Read more »
کۆنگرەی ٤٣هەمی ئایکان لە کۆستاریکا
هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، کە کۆنگرەی گشتی ئایکان لە کۆستاریکا (Costa Rica) زۆرتر تیشک بخاتە سەر نوێکارییەکانی پاوانی گشتی (gTLD).
ناوی وێبگه فهرمییهكانی ههرێمی كوردستان
یهكێك لهو ههنگاوانهی كه ئهمڕۆكه بهرهوپێش نراوه لهزۆر دامهزراوه و دەزگا حكومییهكاندا، دانانی وێبگهیهكه (website) لهئینتهرنێدا، كه زۆرینهیان بهمهبهستی ناسینی دامهزراوهكه و بڵاوكردنهوهی كاروچالاكییهكانه.
ئهم كاره ههنگاوێكی گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومهتی ئهلیكترۆنی له دواڕۆژێكی نزیكدا، گهرچی له دیزاین و شێوازدا كهموكورتی زۆرههیه و لایهنی بهڕێوهبردنی تهكنیكی زۆریان لاواز و كلاسیكییانهیه، بهڵام من لهم وتارهدا زیاتر تیشك دهخهمه سهر ناوی دۆمهینهكان – ناوی پاوان (domain name) و جۆری هێماکەیان – درێژکراوەکەی، هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆک دادەنێین بۆ وتارێکی دیکە.
٤١هەمین کۆنگرەی ئایکان لە سەنگاپوورە دەستبەکاربوو
دوێنێ ١٩ حوزەیران لە سەنگاپوور لە شاری لیۆن، ٤١هەمین کۆنگرەی گشتی ڕێکخراوی ئایکان دەستی پێکرد، کۆنگرەکە تاکوو ٢٤/٦ بەردەوام دەبێت.
وەکو چاوەڕواندەکرا، گەورەترین گۆڕانکاری لە ناوی پاوان (domain name) بڕیاری لەسەردرا، ئەمڕۆ ٢٠/٦ دەبێتە ڕۆژی وەرچەرخان لە مێژووی ئایکاندا (ICANN) بەوەی کە پرۆسەی ناوی پاوانی گشتی ڕێگەی پێدراو دەکەوێتە جێبەجێبوونەوە.
وەڵامی پرسیارەکانت وەربگرە لە بیڵ کلینتۆن
لە ٤٠هەمین کۆنگرەی ئایکان لە سان فرانسیسکۆ، ئەمڕۆ بیل کلینتۆن وتەیەک پێشکەش دەکات و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان دەداتەوە. ئایکان ڕایگەیاند کە دەبێت پێشتر لە ڕێگەی پۆستی ئەلکترۆنییەوە پرسیارەکان ئاراستە بکرێن Read more »
کۆنگرەی ئایکان لە سلیکۆن ڤالەی
چل هەمین کۆنگرەی گشتی ئایکان ICANN لە ناوچەی (سلیکۆن ڤالەی) لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ١٣ تاکوو ١٨/٣ بەردەوام دەبێت.
(سلیکۆن ڤالەی) دەکەوێتە سەرووی کالیفۆرنیاوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەم شوێنە چەندین هاوبەشگە و دامەزراوەی تەکنۆلۆژی گرنگی لەخۆ گرتوە، لەوانە (Apple, Cisco, Google, HP, Intel و هەروەها Oracle).
Read more »
کۆنگرەی ئایکان لە کۆلۆمبیا (ICANN39)
ڕۆژی یەکشەممە ٥/١١/٢٠١٠ لە کارتەگێنا Cartagena لە وڵاتی کۆڵۆمبیا Colombia، ٣٩ هەمین کۆنگرەی ئایکان ICANN دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
Read more »
پلان بۆ دابینکرنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنرێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پلان بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنێت و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنان و قۆناغەکانی کار و دانانی پلان کرا.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز “انور جبلی شابۆ” وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بەڕێز “ئاراس نوری” زانستخوازێکی کوردستانی کە کار بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دەکات، ئەو پڕۆژەیەی خستەڕوو و باسی لە قۆناغەکانی بەدەستهێنانی ئەو دۆمەینە کرد و رێوشوینی بەدەستهێنانی کرد. Read more »