دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٤٣٬٠١٨ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت. شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە. تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە، ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە، بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی). ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.
ماریوانا چەند کاریگەرییەکی دەروونی و فیزیکی ھەیە، وەک شادی، گۆڕانکاری لە ھزر و ھۆش و ھەست و کات، کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازکردنی بیرەوەریی کورتماوە، لاوازیی لە جووڵەی جەستە (ھاوسەنگی و ڕاگیرکاریی ئاسایی سایکۆمۆتۆر)، سرەوتبوون، و زیادبوونی ئیشتیا. کاریگەرییەکان لە ماوەی چەند خولەکێک یان کەمتر دوای کێشان دەست پێ دەکەن، بەڵام دەکرێت ماوەی ٩٠ خولەکی پێ بچێت ئەگەر لەڕێگەی خواردنەوە وەرگیرابێت. دەکرێت کاریگەرییەکان بۆ ماوەی ٢ بۆ ٧ سەعات بەردەوام بن، بەڵام ماوەکە پشت بە ڕێژەی بەکارھاتوو دەبەستێت. ئەگەر بڕی بەکارھاتوو زۆر بێت، دەکرێت بەکارھێنەر تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، وڕینە بکات (بە تایبەتی پێی وابێت ھەندێک ڕووداوی ھەڵکەوتی پەیوەندی بەھێزی تاکەکەسیان ھەیە)، خەیاڵاویبوون، ھێرشی پانیک (دڵەڕاوکێی بەھێز)، پارانۆیا، لەگەڵ سایکۆز. پەیوەندییەکی بەرز لە ڕوودانی سایکۆز و بەکارھێنانی ماریوانا ھەیە، بەڵام ھۆدارێتی ئەم بابەتە جێی مشتومڕ و گفتوگۆیە. کاریگەرییە فیزیکییەکان لەسەر جەستەی بەکارھێنەر پێکھاتوون لە: خێرابوونی ترپەی دڵ، قورسبوونی ھەناسەدان، ھێڵنجدان، و کێشەی ڕەفتاری لەو مناڵانەی کە دایکیان لەکاتی سکپڕیدا ماریوانایان بەکارھێناوە؛ کاریگەریی کورتخایەنیش ھەن کە پێکھاتوون لە وشکبوونی دەم و سووربوونەوەی چاوەکان. کاریگەرییە زیاناوییە درێژخایەنەکان پێکھاتوون لە ئاڵوودەبوون، کەمبوونەوەی توانای ھزری (نیرۆکۆگنیشن) لەو کەسانەی بە ھەرزەکاری دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی بەردەوام، کۆکەی درێژخایەن، لەگەڵ ھەستیاری بەرامبەر ھەوکردنی سییەکان.
ماریوانا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی ڕابواردن و کاتبەسەربردن یاخود وەک دەرمانێکی ساڕێژکەر لە ڕووی پزیشکییەوە بەکاردێت، ھەرچەندە ڕەنگە بۆ مەبەستێکی گیانەکیش بەکاربێت. لە ٢٠١٣دا، لە نێوان ١٢٨ بۆ ٢٣٢ ملیۆن کەس ماریوانایان بەکارھێناوە، کە دەکاتە نێوان ٢٫٧٪ بۆ ٤٫٩٪ی دانیشتووانی جیھان لە نێوان تەمەنی ١٥ و ٦٥ ساڵ. ماریوانا یەکێکە لە بەکارھێنراوترین ماددە ھۆشبەرە نایاسایییەکان لە جیھاندا، ھەرچەندە لە ھەندێک لە ناوچەکانی جیھاندا بەکارھێنانی یاسایییە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨، زۆرترین بەکارھێنان لەلایەن پێگەیشتووەکانی وڵاتانی زامبیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، و نێجیریا بووە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٨ی ئەیلوول – ئیلیزابێتی دووەم (لە وێنەکەدا) شاژنی شانشینی بەریتانیا و ١٤ وڵاتی کۆمۆنوێلت، لە تەمەنی ٩٦ ساڵی کۆچی دواییی کرد، و چارڵسی سێیەم شوێنی گرتەوە.
- ٦ی ئەیلوول – لیز ترەس سەرۆکی پارتی پارێزگاران، بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە شوێنی بۆریس جۆنسۆن.
- ١ی ئەیلوول – کریستینا فێرناندێز دێ کیرشنێر جێگری سەرۆکی ئەرژەنتین لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن لەلایەن کەسێکیی بەڕازیلی دانیشتووی ئەرژەنتین ڕزگاری بوو.
- ٣١ی ئاب – نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا دەستدرێژییەکانی وڵاتی چینی بەرامبەر موسوڵمانانی شینجیانگ لەنێویاندا گەلی ئۆیغوور، بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساند.
- ٣١ی ئاب – بەھۆی زنجیرە لافاوەکانی پاکستانەوە نزیکەی ١١٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ھەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
- ٣٠ی ئاب – دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت، میخائیل گۆرباچۆڤ، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٩ی ئاب – بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی بەغدا ٣٠ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
- ١٤ی ئاب – ئاگرێک لە کڵێسایەکی گیزە لە میسر بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٤١ کەس، کە ژمارەیەک لەوان منداڵ بوون.
- ١٣ی ئاب – سەلمان ڕوشدی، نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان، لە وتارێکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھێرشێکی چەقۆ بە شێوەیەکی خراپ بریندار کرا.
- ٣١ی تەممووز – ئەیمەن زەواھیری، سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کوژرا.
- ٨ی تەممووز – سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە شاری نارا تیرۆر کرا.
- ٧ی تەممووز – سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، بۆریس جۆنسۆن دەستی لەکار کێشایەوە.
- ٢٨ی حوزەیران – لە شاری ھەولێر قوتابییەک ھێرشی کردە سەر زانکۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامدا دوو مامۆستا کوژران.
- ٣٠ی ئایار – لە تۆپی پێدا، ڕیال مەدرید بە ئەنجامی ١ بە ٠ بەسەر لیڤەرپوول سەرکەوت و جامی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لە ساڵی ٢٠٢٢دا بردەوە.