دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٤٢٬٣٧٥ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
دایانای شازادەی وێڵز (بە ئینگلیزی: Diana, Princess of Wales؛ لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٦١ – مردووی ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک بوو لە خۆشەویسترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس بوو، دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش.
ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی بریتانیا دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە.
لەو ماوەی شازادە خاتوون بوو دایانا کارەکانی شاژنە ئیلیزابێسی ڕادەپەڕاند و نوێنەرایەتی شاژنی دەکرد لە تەواوی ئەو ناوچانەی شاژن ئیلیزابێس شاژنیان بوو. دایانا وەک کەسایەتییەکی یارمەتیدەر و مرۆڤدۆست دەبینرا. سەرەتا دایانا یارمەتی منداڵان و گەنجانی دەدا بەڵام دواتر ناسرا بۆ ئەو یارمەتییەی بەخشی بە نەخۆشانی ئایدز و سڕینەوەی مین لە ناوچەکانی ئەفریقا.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٣١ی تەممووز – ئەیمەن زەواھیری (لە وێنەکەدا)، سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کوژرا.
- ٨ی تەممووز – سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە شاری نارا تیرۆر کرا.
- ٧ی تەممووز – سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، بۆریس جۆنسۆن دەستی لەکار کێشایەوە.
- ٢٨ی حوزەیران – لە شاری ھەولێر قوتابییەک ھێرشی کردە سەر زانکۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامدا دوو مامۆستا کوژران.
- ٣٠ی ئایار – لە تۆپی پێدا، ڕیال مەدرید بە ئەنجامی ١ بە ٠ بەسەر لیڤەرپوول سەرکەوت و جامی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لە ساڵی ٢٠٢٢دا بردەوە.
- ١٩٣٨ – تیرۆرکردن و ڕووخانی حکوومەتی ژەنەڕاڵی کورد، بەکر سدقی لەلایەن عەرەبە ناسیۆنالیزمەکانی دژ بە کورد و کوردستان.
- ١٩٩٥ – ڕێککەوتنامەی دۆرگیدای لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، واژووکرا.