ویکیپیدیا:بەستەری مردوو
Jump to navigation
Jump to search
ئەمە پەڕەی زانیارییە کە كۆدەنگى دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕووندەکاتەوە لەسەر یەکێک یاخود زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە ڕەسمییەکانی ویکیپیدیا. |
وەکوو زۆرینەی وێبگە گەورەکانی سەر ئینتەرنێت، ویکیپیدیا بەدەست کێشەیەکەوە دەناڵێنێت کە بە بەستەری مردوو ناسراوە. بەستەری مردوو کاتێک ڕوودەدات کە بەستەرێکی دەرەکی دەمرێت بەھۆی نەمانی وێبگە ڕەسەنەکەوە یان گواستنەوەی وێبگەکە. ئەمە بۆ ویکیپیدیا کێشەیە و ھەڕەشە لە سیاسەتەکانی سلەماندنیبوون و ئاماژە بە سەرچاوە دەکات، کە ڕەنگە، ئەگەر بەستەری مردوو زۆربێت، ویکیپیدیا وای لێ بێت کە چی تر جێی متمانە نەبێت. ھەرچۆنێک بێت، ئەندامانی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا چەند ئامرازێکیان دروست کردووە بۆ ڕێگریکردن لەمە، بۆتی ئینتەرنێت ئارکایڤ یەکێکە لە سەرکەوتووترین ئەم ھەوڵانە.