دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٤١٬٤٣٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نێوان سنووری ئێران و عێراق ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.
سەردەشت لە قەراغی کێوی گردەسوور، لەسەر زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لە نزیکی سەرچاوەیەکی ئاوی ھەڵکەوتووە. بەشێکی زۆری ئاوی خواردنەوە و ئاوی جووتیاریی شار لەو سەرچاوەیە دابین دەبێت کە ئاوەکەی لە کێوی گردەسوور و کێوە سنوورییەکانەوە دێتە خوار. سەردەشت خاوەنی ژینگە و سروشتێکی بەرچاوە کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە نازناوی بەھەشتی کوردستانی پێبدرێت. ئەو شارە بە کەشوھەوایەکی تاڕادەیەک سارد و فێنک، لە درێژەی ساڵدا بەفر و بارانبارینێکی زۆر دەیگرێتەوە و زۆر جاران لە ڕیزی یەکەمی بارینی پارێزگادا جێ دەگرێت. سەردەشت خاوەنی مێژووێکی کۆن و دێرینە کە کۆنترین ئاسەواری دۆزراو لەو شارە، مێژووکەی بۆ ٦ ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
ئەو شارە لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا. شاری سەردەشت کەوتووەتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروەھا دەکەوێتە ڕۆژاوای بانە و باشووری ڕۆژاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی قەڵادزێ و پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. شاری سەردەشت ١٢٠ کیلۆمەتر لە مەھاباد، ٢٢٥ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٧٤٠ کیلۆمەتر لە تاران، ١٨٩ کیلۆمەتر لە ھەولێر و ٣٥ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ دوورە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٤ی ئایار – لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ٢٢ کەس بەھۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی تێکساس گیانیان لە دەستدا.
- ٢٢ی ئایار – پارتی کرێکاری ئوسترالیا بە ڕێبەریی ئەنتۆنی ئەلبانیز (لە وێنەکەدا)، بووە براوەی سەرەکی لە ھەڵبژاردنەکانی فێدراڵیی ئوسترالیا.
- ١٥ی ئایار – حەسەن شێخ محەممەد وەکوو سەرۆک کۆماری سۆماڵیا دەستبەکار بوو.
- ١٤ی ئایار – لەدوای کۆچی دواییی خەلیفە بن زاید، محەممەد بن زاید وەکوو سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ھەڵبژێردرا.
- ١١ی ئایار – کوردیی سۆرانی و ٢٣ زمانی تر بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادکران کە سەرجەم گەیشتە ١٣٣ زمان.
- ٥٨٥ی پێش زایین، ھەر دوو ئیمپراتۆرییەتی ماد و لیدیا لەسەر دەستنیشانکردنی سنوورەکانی نێوانیان ڕێک کەوتن، کە زۆربەی ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی دەگرتەوە.
- ١٩١٥، ھێزەکانی سوپای ڕووسیا ھێرشیان کردە سەر شاری مەھاباد و داگیریان کرد.
- ١٩٤٠، بەلجیکا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا ڕادەستی ئەڵمانیای نازی بوو.
- ١٩٥٩، ئەمریکییەکان دوو مەیموونیان بە کەشتیی جۆبیتەر ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، کە دواتر و پاش بڕینی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە بۆشایی ئاسمان، بە سەلامەتی گەڕانەوە.
- ١٩٦١، بنیاتنانی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی.
- ١٩٦٤، ڕێکخراوەی ئازادیخوازیی فەلەستین دامەزرا.
- ١٩٠٨، لەدایکبوونی یان فلێمینگ، نووسەری ئینگلیسی؛ خوڵقێنەری جەیمز بۆند (مردووی ١٩٦٤)
- ١٩٦٨، لەدایکبوونی کایلی مینۆگ، گۆرانیبێژ و خانمەئەکتەری ئوسترالیایی
- ١٧٨٧، مردنی لیۆپۆڵد مۆتسارت، مۆسیقاژەنی ئەڵمانی (لەدایکبووی ١٧١٩)
- ١٨٤٩، مردنی ئان برۆنتی، شاعیر و نووسەری ئینگلیزی (لەدایکبووی ١٨٢٠)
- ١٩٣٧، مردنی ئالفرێد ئادلێر، دەروونناسی نەمسایی (لەدایکبووی ١٨٧٠)
- ١٩٩٥، کۆچی دوایی تەحسین تەھا، گۆرانیبێژی کورد (لەدایکبووی ١٩٤١)
- ڕۆژی جیھانیی تەندروستیی سووڕی مانگانە