دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٤٠٬٥٧٧ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا |
پیانۆ (بە ئینگلیزی: Piano) ئامێرێکی بیستۆکی ژێدارە کە لە ١٧٠٠کاندا لە ئیتالیا لە لایەن بارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری داھێنراوە. ئەم ئامێرە چەند چەکوشێکی تایبەتی ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ؛ چەکوشەکانیش لە ڕێگەی فشار خستنە سەر کلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جووڵە. ئەم کلیلانە لە چەند دەنگێکی سەرەکی پێکھاتوون بە پەردەی جیاواز (بەرز و نزم)؛ لەکاتی ژەنینی پیانۆدا، پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ و مۆسیقا. دروستبوونی پەردە و دەنگی گڕ و بەرز بە ھۆی توندکردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت، لەگەڵ ھێزی پیاکێشان بە کلیلەکاندا. وشەی پیانۆ کورتکراوە فۆرتپیانۆیە، کە ناوی ڕەسەنی ئامێرەکە بوو بۆ یەکەمین وەشانەکانی لە ١٧٠٠کاندا، کە فۆرتپیانۆیشی لێوە دروست بووە. لە زمانی ئیتالیدا، فۆرت و پیانۆ بە واتای «نەرم» و «بەرز» دێن، کە ئاماژەیەکە بۆ ڤۆلیومی ئامێرەکە. ژمارەیەکی زۆر لە مۆسیقییەکان بۆ فێربوونی ئەم ئامێرە مەشقیان کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین ئامێرەکان لە ڕۆژاوا . یەکەمین فۆرتپیانۆکانی ١٧٠٠کان دەنگێکی کزتریان ھەبووە بەراورد بە پیانۆکان لەمڕۆدا.
پیانۆکان بە گشتی زۆرجار بەرگێکی دارییان بەسەرەوەیە کە دەوری تەختەی دەنگ و تەلەکانی داوە بۆ پارستنیان. تەلەکانی پیانۆکە بە بەھێزی پەستانیان دەخرێتە سەر لەسەر چوارچێوەیەکی ئاسنینی قورس. کاتێک پەنجە دەنرێت بە کلیلێک یان زیاتردا لەسەر تەختەکلیلی پیانۆکە، بەو ھێزەی پەنجە نراوە بە کلیلەکاندا، وا لە چەکوشە ناوەکییەکانی پیانۆکە دەکات کە بجوڵێنەوە و لە تەلەکانی ناوی بدەن. کاتێک چەکوشەکان لە تەلەکان جیا دەبنەوە، تەلەکان ھێشتا لە لەرەلەر بەردەوام دەبن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو. دواتر، ئەم لەرینەوانە لە ڕێی پردێکەوە دەگوازرێنەوە بۆ تەختەی دەنگی ئامێرەکە، کە دەبێتە ھۆی دووھێندەکردنی دەنگەکەی و گواستنەوەی بۆ ناو ھەوا، دواتریش ھەوا دەیگوازێتەوە بۆ گوێکان. دوای ئەوەی پەستان لەسەر کلیلەکان لابرا، خامۆشکەرێک لەرەی تەلەکان دەوەستێنێت، کە دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی دەنگەکە. بەھەرحاڵ، ڕێگەیەک ھەیە بۆ ڕاگرتنی خامۆشکەرەکە و ڕێپێدان بە تەلەکان بلەرنەوە، ئەویش بە بەکارھێنانی پەیدانەکان کە لە ژێر پیانۆکەدا دیاری کراون. پەیدانەکانی ڕاگرتن یارمەتی پیانۆژەنان دەدەن کە مۆسیقای وا بنووسنەوە یان بژەنن کە بە بێ ئەو پەیدانانە ژەنینیان ئەستەم بێت. بۆ نموونە: کاتێک پیانۆژەنێک پەیدانی ڕاگرتن بەکاردەبا، دەتوانێت ئەو نۆتانەی کە ژەنیوێتی بە پێی بگرێت و بە خێرایی دەستەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر بۆ ژەنینی ئاوازی تر بەسەر نۆتە ڕاگیراوەکاندا. بە پێچەوانەی ئۆرگنی بۆری و ھارپسیکۆردەوە، کە دوو ئامێری زۆر بەناوبانگ بوون پێش سەرھەڵدانی پیانۆ، پیانۆکان بەپێی ئەو ھێزەی خراوەتە سەر کلیلەکان ڕێگە بە کزی و بەرزی دەنگ دەدەن.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٣ی ئازار – چەند ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ھەولێر و بەھۆیەوە زیانی ماددیی زۆری لێ کەوتەوە.
- ٩ی ئازار – یوون سووک یوول (لە وێنەکەدا) بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، بوو بە سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور و جێگەی موون جای-ئینی گرتەوە.
- ٤ی ئازار – ڕێکخراوەی ئایزۆ بە فەرمی ھەرێمی کوردستانی ناساند و بەپێی ئەو بڕیارەوە ئاڵای کوردستان بە ئیمۆجییەکان زیاد دەکرێت.
- ٢٤ی شوبات – ڕووسیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان کردە سەر ئوکراینا.
- ٢٠ی شوبات – ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ی پەکین لە چین کۆتایی ھات.
- ١٨٧٤ - کەنارەکانی هاوای مافی بازرگانی پێ درا لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان.
- ١٩٣٢ - کۆتاییهاتنی شەڕ لە نێوان چین و ژاپۆندا.
- ١٩٣٩ - هێزەکانی ژەنڕاڵ فڕانسیسکۆ فڕانکۆ دەست ئەگرێ بەسەر شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
- ١٩٥٩ - کەنارەکانی هاوای دەبێتە ویلایەتی ژمارە ٥٠ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (بەفەرمی ١٨ی ئاب بوو).
- ١٩٦٢ - ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکانی ئیڤیان لە لایەنی حکومەتی کاتیی جەزائیر و فەڕەنساوە.
- ١٩٦٣ - کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە.
- ١٩٦٥ - ئەلێکسی لینۆڤ وەک یەکەم کەس لە گالیسکەکەی هاتە دەرەوە و چووە نێو بۆشایی ئاسمان.