دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٣٤٬٩٢٤ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا |
جامی جیھانیی فیفا گرنگترین ڕووداوی وەرزشییە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیھانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە ساڵی ١٩٣٠یەوە ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەدەچێت. جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی ڕووداوەکانی جەنگی جیھانیی دووەم. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە لە ھەشت کۆمەڵەدا پۆل دەکرێن، بۆماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگای سیستەمی پاڵاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشدایکردن لە جامی جیھانیی فیفا. لە بیست و یەک خولی پێشووی ئەم پاڵەوانییەتییە ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی جیھانیی فیفایان بردووەتەوە. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لە سەرجەم خولەکان کردووە، واتە بەشداربوونی لە ھیچ خولێکی پاڵەوانییەتییەکە لەدەست نەداوە، لەھەمان کاتدا زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە ئەمەش لە ساڵەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢ بوون. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوار جار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین، فەرەنسا، ئۆرگوای دوو جار بوونە پاڵەوان ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا یەک جار بوونەتە پاڵاوانی ئەم جامە. ھەڵبژاردەی ئیتالیا یەکەم ھەڵبژاردەبوو کە توانی دووجار لەسەر یەک ئەم نازناوە بباتەوە لە ساڵەکانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨، دوای ئەو ھەڵبژاردەی بەڕازیل دێت ١٩٥٨ و ١٩٦٢. جامی جیھانیی فیفا یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیھان. لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە نزیکەی ٧١٥ میلۆن کەس سەیری یارییەکەیان کرد. پاڵەوانی ئێستا ھەڵبژاردەی فەڕەنسایە کە لە دوایین خولی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ٢٠١٨ کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو نازناوەکەی بەدەست ھێنا، بڕیارە پاڵەوانێتی داھاتوو لە ساڵی ٢٠٢٢ لە قەتەر بەڕێوەبچێت.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٤ی تشرینی یەکەم - سیاسەتوانی ژاپۆنی، فومیۆ کشیدا (لە وێنەکەدا) وەک سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ھەڵبژێردرا و جێگای یۆشیھیدێ سوگا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی گرتەوە.
- ٤ی تشرینی یەکەم - بەھۆی کێشەیەک، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەپاڵ ژێر پڕۆژەکانی وەک مێسنجەر، ئینستاگرام، واتس ئەپ، ماپیلاری و ئۆکولۆس بە تەواوی لە گشت جیھان بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لەکار کەوت.
- ١٥ی ئەیلوول – سیاسەتوانی بەریتانی بە ڕەچەڵەک کورد، نازم زەھاوی وەکوو وەزیری پەروەردەی شانشینی یەکگرتوو دەستبەکار بوو.
- ٢٦ی ئاب – بەھۆی تەقینەوە خۆکوژییەکانی کابول لە فڕۆکەخانەی حامید کارزای دەوروبەری ١٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار بوون.
- ٢٤ی ئاب – ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی پارالمپیکی هاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ، ژاپۆن بەڕێوەچوو.
- لەساڵی ١٨٨٤ دا ، ئینگلستان بڕیاریدا بۆ دهستنیشانكردنی كاتهكان، پشت بهكاتی گرێنیچ ببهستێت.
- لەساڵی ١٩١١ دا،هێزه دهریاییهكانی ئیتالیا لهكهناراوهكانی لیبیا دابهزین، بهئامانجی داگیركردنی خاكی ئهو وڵاته.
- لەساڵی ١٩٨٨دا ، نوسهرو ئهدیب و ڕۆماننوسی ناوداری گهلی میسڕ، نەجیب مەحفووز خهڵاتی نۆبڵی ساڵی ٨٨ی لهبواری وێژە دا پێبهخشراوه.