دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٢٦٬٥٣٣ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا |
لیزا دێل ژوکۆندۆ (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈliːza del dʒoˈkondo]؛ غیرادینی [ɡerarˈdiːni]؛ لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٤٧٩ - مردووی ١٥ی تەممووزی ١٥٤٢) ژنەبەگزادەیەکی ئیتاڵی و ئەندامی خێزانی غیرادینی بوو لە فلۆرێنس و توسکانی. ناوی ئەو لە تابلۆی مۆنالیزا بەکارھاتووە، پۆرترەیتەکەی بەسەرپەرشتی ھاوسەرەکەی و وێنەکەش لەلایەن لیۆناردۆ دا ڤینچی لەسەردەمی ڕێنیسانسی ئیتاڵی کێشراوە.
لیزا لەدایکبووی فلۆرێنسە، لە تەمەنی نەوجەوانی ھاوسەرگیریی لەگەڵ پیاوێک کرد، کە خەریکی بازرگانی قوماش و ئاوریشم بوو، دواتر بوو بە کاربەدەستێکی حکوومی. لیزا دایکی پێنج مناڵ بووە، لە ژیانێکی ئاسوودەی چینی ناوەڕاست ژیاوە.
دوای سەدەیەک لە مردنی لیزا دێل ژوکۆندۆ، تابلۆی مۆنالیزا بوو بە بەناوبانگترین تابلۆ لە ئاستی جیھان، بەجۆرێک وەک ئەوەی تابلۆکە ژیانێکی جیاوازتری هەبێت بەراورد بە کەسایەتی ڕاستەقینەی لیزا. گرنگیپێدانی شارەزایان و هۆگرانی ھونەر وایان کرد تابلۆکە لە ئاستی جیھان وەک دەستکەوتێکی بازرگانی سەیر بکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٥، بەشێوەیەکی کۆتایی لیزا دێل ژوکۆندۆ بەکەسایەتی ناو تابلۆی مۆنالیزا ناسێنرا.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٠ی تەممووز – کەشتیی ئاسمانیی ھیوا نێردرایە سەر ھەسارەی بارام لە ناوەندی بۆشاییی تانیگاشیما لە وڵاتی یابان. ئەو کەشتییە دەبێتە یەکەمین کەشتی ئاسمانی نەتەوەیی عەرەب و وڵاتی ئیمارات کە تایبەتە بە ھەسارەی بارام.
- ١٨ی تەممووز – کلکداری نیووایز (لە وێنەکەدا) بەدرێژایی مانگی تەممووز لە بەرەبەیاندا کۆتایییەکانیش لە شەوان لە ئاسمانی زەوی دەردەکەوی.
- ١٠ی تەممووز – دوای ٨٦ ساڵ لە ڕاگرتنی نوێژکردن لە ناوی، دادگای کارگێڕی بەرزی تورکیا بڕیاڕی بە گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت دا.
- ٩ی تەممووز – ئاماری گشتگیربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز بوویەوە و گەیشتە ١٢ میلیۆن کەس لە ھەموو جیھان، ئاماری ڕێژەی مردووان ٥٤٨ ھەزار کەس؛ بە نزیکەیی ٦ میلیۆن و ٥٦١ ھەزار کەس لە نەخۆشییەکە چاک بوونەوە.
- ٧ی تەممووز – لافاوی دوورگەی کیوشو ٢٠٢٠ بووە ھۆی کوشتنی ٤٩ کەس لە باشووری ژاپۆن.
- ٢١ی ئایار – خۆرگیران خۆرگیرانێکی نیمچەیی ڕوویدا، کە لە بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیا بیندرا. لەگەڵ بەشێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، و لە ھەرێمی کوردستانیش ئەو خۆرگیرانە بە شێوەیەکی نیمچەیی بیندرا.
- ٦ی ئایار – پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکیدا متمانەی بە مستەفا کازمی بەخشی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.
- ١٩٤٩ – گۆڤاری گەلاوێژ داخرا، ماوەی بڵاوبوونەوەی ١٠ ساڵ بوو.
- ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتیمانییە لە سویسرا.
- ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتیمانییە لە بنین.
- ئەمڕۆ جەژنی سوپایە لە لوبنان.
- ئەمڕۆ جەژنی سوپایە لە سووریا.
- ئەمڕۆ جەژنی سوپایە لە ئەنگۆلا.
- ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی شیری دایکە.