دەروازە:ڕووداوە بەردەوامەکان
Jump to navigation
Jump to search
- ١٠ی شوبات – لە ٩٢ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار فیلمی کۆریی مشەخۆر بووە براوەی چوار خەڵات کە بریتین لە باشترین وێنەگرتن و باشترین دەرھێنەر (بۆنگ جوون-ھو) (لە وێنەکەدا).
- ١ی شوبات – بەفەرمی پەسەندکرا کە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) لە یەکێتیی ئەورووپا بچێتە دەرەوە.
- ٣٠ی کانوونی دووەم – ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا باری نائاسایی ڕاگەیاند.
- ٢٦ی کانوونی دووەم – یاریزانی یاری سەبەتە کۆبی برایەنت بەھۆی تێکشکانی ھەلیکۆپتەرەکەی گیانی لەدەستدا.
- ٨ی کانوونی دووەم – فڕۆکەی ٧٥٢ی ھێڵی ئاسمانیی نێونەتەوەییی ئۆکرانیا لە تاران کەوتە خوارەوە، و بووە ھۆی کوشتنی سەرجەم ١٧٦ کەسەکەی سەر پشتی فڕۆکەکە.
- ٣ی کانوونی دووەم – لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکیدا ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ھێزی قودسی ئێرانی کوژرا.
- ٢٣ی کانوونی یەکەم – دادگایەکی عەرەبستانی سعوودی لەبەر کوشتنی جەمال خاشقچی سزای مەرگی بەسەر پێنج کەسدا دا.
- ١٣ی کانوونی یەکەم – پارتی پارێزگار، کە لەلایەن بۆریس جۆنسۆن ڕابەرایەتی دەکرێت، زۆرینەی کورسییەکانی لە ھەڵبژاردنی گشتیی شانشینی یەکگرتوو بردەوە.
- ٣٠ی تشرینی دووەم – سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی دوای خۆپیشاندانەکانی عێراق لەسەر خزمەتگوزارییە سەرەتایییە خراپەکان و گەندەڵی دەستی لەکارکێشایەوە.
- ١٠ی ئەیلوول – پاڵەپەستۆیەکی لەپڕی خەڵک لەکاتی پەیڕەوکردنی عاشوورا لە کەربەلا، عێراق ڕوویدا و بەھۆیەوە و بەلای کەمەوە ٣١ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریش برینداربوون.