بۆ ئەوەی لەمەدوا ئەوکەسانەی کەدەیانەوێت وەشاندنەکە بەکوردی دایبگرن نەک بچن دەستکاری پەڕگە بکەن و چۆنیەتی دامەزراندن لەلایەک و بارکردنی پەڕگە کوردیەکان لەلایەک (هەرچەندە کارێکی قورس نییە 🙂 بەڵام بەپێویستمان زانی لەبنەڕەتەوە لەلایەن WordPress.org وە وەشاندنێک بەکوردی هەبێت.
مانای گورزەی کوردی چییە؟
1. پەڕگەی wp-config-sample.php ئامادەیە تەنها 3 دێڕی یەکەم تایبەت بەڕاژەی خۆتە دەینوسیت:
define('DB_NAME', 'nawibinkeidrawe'); // The name of the database
define('DB_USER', 'nawibekarhener'); // Your MySQL username
define('DB_PASSWORD', 'teperrewishe'); // ...and password
وەکو wp-config.php پاشەکەوتی بکە. هیچ دەستکاریەکی تری ناوێت خۆی ئامادە کراوە بۆ کوردی(سۆرانی). و تەنها باری دەکەیت سەر ماڵپەڕەکە هەنگاوەکان چەند چرکەیەکن و بەکوردی نوسراون. سەرکەوتوو بیت.
2. پەڕگەی ckb.mo و ckb.po ئامادەیە لە بوخچەی
/wp-content/languages
هەروەها پەڕەی ckb.php هەمان شت لەهەمان بوخچەیە ئامادەیە. کەئەرکی گۆڕینی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی و دوو ڕووکاری سەرەکی دەکات بۆ ڕاست بۆ چەپ RTL.
گرنگی ئەم گورزەیە لەهەمان کاتدا لەوەدایە لەکاتی نوێبوونەوەی وەشاندنەکایدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی ئەم گورزانە لەڕێگای SVNو gettext وە دروست دەکرێن وەکو بنەڕەت بەهەردوو جۆرە پەڕگەی zip و tar.gz.