ویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگا
ڕاگەیاندنەکان
باشترکردنی ڕووکار و پەڕەی دەستپێک
پەیامەکان بۆ کۆمەڵگە (پەیامێک بنێرە!) |
---|
|
- لە ویکیپیدیا:دیوەخان_(تەکنیکی)دا باسی باشترکردنی ڕووکار و پەڕەی دەستپێکم کردووە. تکایە ئێوەش بیروڕای خۆتان بنووسن. --ئاسۆ (لێدوان) ١٦:٢٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
- ھەروەھا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)دا باسی ھەندێ ئاسانکاریم لە ویکیپیدیادا کردووە. --ئاسۆ (لێدوان) ١٦:٣٠، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
پیاچوونەوەی پەڕەکانی ڕێنوێنی و سیاسەتەکان
لەم چەند ساڵەی کاری ویکیپیدیای کوردیدا چەند بەشداربووی ئازیز ھەوڵیان داوە پەڕەکانی ڕێنوێنی و سیاسەتەکان دروست بکەن یان وەریبگێڕنەوە. ماوەیەک لەمەوپێش ھەموویانەم تەماشا کردەوە ئەوانەی زۆر بە پەلە و کۆلکە بوون تاگی سڕینەوەم لێ دان و کاک چالاک لایانی برد. ئەوانەی مان لە یارمەتی:ناوەرۆکدا لیست کراون. ئێستا داوا لە ئەندامانی دڵسۆزی کۆمەڵگا دەکەم دیسان ھەوڵێک بدەن بۆ فراوان کردنی ڕێنوێنییەکان و سیاسەتەکان. بەڵام چەند پێشنیار دەکەم بۆ ئەوەی وەک جاران فەشەل نەھێنێتەوە:
- بەرنامەی ویکیپیدیا ھەمیشە لە گۆڕاندایە و ڕێنوێنییەکانیش لەوانەیە تا ماوەیەک بە کەڵک بن. لەسەر ڕووکار و ئەو شتانەی «بیتا»ن یان لەوانەی بگۆڕرێن زۆر کات دانەنێین.
- تا ئەو ڕادەیە دەکرێت پەڕەکە سادە دروست بکەینەوە و کاتی خۆمان بە ڕەنگ و داڕێژەوە بە فیڕۆ نەدەین.
- لە وەرگێڕاندا وشە بە وشە و زۆر دەقیق نەبین و جارێک سەرانسەری پەڕەی ئینگلیزی بخوێنینەوە و ئەوەی پێویست بوو بە کورتکراوی بیکەین بە کوردی.
نموونەیەک کە ئەم شتانەم لە بەر چاو گرتووە: ویکیپیدیا:پەیوەندی. زۆر سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ١٦:٤٧، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
- چون ویکی ئێمە بچووکە بە ھەر حاڵ تا ئێستا ھەست بە پێویستبوونی وەرگێڕانی سیاسەتەکانیش نەکراوە. جنابت کاک ئاسۆ پێت وایە کام سیاسەت گرنگە و ھەست بە نەبوونی دەکرێ؟--چالاک وتووێژ ٢٠:٠٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
Wikivoyage بە کوردی
ھەروا کە دەزانن پرۆژەی ڕێنوێنیی سەفەر Wikivoyage ماوەیەکە دەستی پێ کردووە. پێم وایە بتوانین بە کوردی ناوەرۆکی باشی بۆ بنووسین چونکوو زۆربەمان حەزمان لە سەفەر و گەشتیارییە:) ئەمە دەستپێکی ئەزموونی کوردیە: ویکیئۆغر. تکایە سەردانێکی بکەن. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ١١:٤٥، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
- دەست خۆش، بەپێی توانا و کات بەشداربم ئینشاڵا، بەس پرسیارێک لەساتی باسکردنی ناوێک بۆجوانکاری پێتان باشە بە بەستەری ناوخۆیی بە ویکی سۆرانی گرێی بدەین نموونە باسی ھەولێر - [[ckb:هەولێر|هەولێر] ] بنووسرێت! یان پێویست ناکات > Kushared (لێدوان) ١٢:٤٣، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
-
- کاک ئاسۆ گیان چۆناوچۆن بوو ناوی ویکیئۆغرت بۆ دانا؟ بە خوا ئەمە یەکەم جار بوو ئۆغرم دەبیست و ھەر بیستم زانیم تورکییە: uğur. جاروبار ئەوەندە ئێمە پێشکەوتمان ھەیە سەرم سووڕ دەمێنێ. بۆ نموونە وشەی باوی قانوون لادەبەن و یاسای تورکیی لە جیات دادەنێن. یان دەنا شەڕیان پێ سووکە و لەگەڵ یەک دەجەنگێن. سەفەریشمان لە بیر چۆتەوە و کاتی ئۆغرە! تکا دەکەم ئەوەندە زوڵم لە زمانەکەمان مەکەن.
- ماوەیەک لەمە پێش بوو ویکیسەفەری فارسی دانرا. ھەر ئەو دەمیش بە مام برایمم وت لۆگۆیەک بۆ ئێمەش دابنێ. ئەمەش لۆگۆکەی. ئەوان بەو ھەموو بەکارھێنەرەوە چەندین مانگی گرت ھەتا توانییان پرۆژەکە جێبەجێ بکەن و بۆ دروستکردنەکەی ھەژماری زاپاسیان دروست دەکرد (سەیری بکە incubator:User:شخص کاربر). ھەر ئێستا ئێمە لە ویکیپیدیای کوردیشدا بەشداریمان یەکجار کەمە چۆن دەتوانین ویکیەکی تر دابنێین. کۆمەڵێکیش پەیام ھەیە کە دەبێ بکرێنە کوردی و بەڕاستی کێ ھەیە ئەمانە بکات. منیش پێم خۆشە دابنرێ بەڵام باشترە لەگەڵ خۆمان ڕووڕاست بین چون بۆمان جێبەجێ نابێ. زۆر سپاس. --چالاک وتووێژ ١٩:٤٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)