ڕاپەڕینی ڕۆژاوای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

سەرھەڵدانی ڕۆژاوای کوردستان (بە کوردیی کرمانجی: Serhildana Rojavaya Kurdistanê) سەرھەڵدانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ڕۆژاوای کوردستان دەستی پێکرا. دەستپێکی ئەو بە بەدەستخستی شاری کوردنشینی کوبانێ لە ڕێکەوتی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ بوو. دەستەی بلندی کورد کە ھاوپەیمانیی چەندین پارتی کوردی بوو بەدوای پەیمانی ھەولێر دامەزرا. یەکینەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگە وەکوو ھێزێک بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژاوا دامەزرا.

لە شوباتی ٢٠١٣ دەستەکانی کورد زۆرتر لە پێکدادانەکانی سووریا بەشدار بوون و پشتگیریان لە گرووپەکانی کرد کە شەڕیان لەگەڵ حەکومەتی بەشار ئەسەد دەکرد و چەندین پەیماننامەیشیان لەگەڵ واژوو کرد. ئەگەرچە چەندین کەس لە کوردە ئیسلامگەراکان رۆڵی ڕێبەریان لە نێوی دەستە سەلەفیەکانێک وەکوو بەرەی نوسرە بوو٬ بەڵم ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکیی کوردی پارتی یەکێتیی دیموکرات بوو کە لقی چەکداری بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ساڵی ٢٠١٢ خەباتیان بە دژی بەرەی ئەننوسرە و داعش دەکرد. یەپەگە بەرەی نوسرە و داعشی لە ناوچە زۆر ستراتیژیەکەی سەرێکانی لە پارێزگەی ھەسەکە دەرخست و لە تەممووزی ٢٠١٣٣ باکووری پارێزگەی رەقە خەباتی لەگەڵ کرد.