ئەنادۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٣٩°N ٣٢°E / ٣٩°N ٣٢°E / 39; 32

وێنەیەکی ئەنادۆڵ بە مانگی دەستکرد گیراوە

ئاناتۆلی یان ئەنادۆڵ، بە تورکی Anadolu، بە یۆنانی Anatolē بە مانای ڕۆژھەڵاتن دێت، نیمچەدوورگەیەکی شاخاوییە لە ڕۆژئاوای ئاسیا لەسەر دەریای ناوەڕاست و زۆربەی خاکەکانی تورکیا دەگرێتەوە کە ئەنقەرەی پایتەخت ئەکەوێتە ناوچەکەوە، ڕووبەرەکەی بە ٧٤٣،٠٠٠ کم² مەزەندە دەکرێت، و دەورەدراوە بە دەریای ئیجە و مەڕمەڕە و دەریای ڕەش، ھەروەھا زۆر جار بە ناوی ئاسیای بچوک ئەناسرێت.

جوگرافیای سروشتی[دەستکاری]

نیمچەدوورگەیەکە لە ڕۆژئاوای ئاسیا، و ئەکەوێتە نێوان دەریای ڕەش و دەریاس سپی ناوەڕاست، و بەشە ئاسیاکەی تورکیا ئەنوێنێت، و زۆربەی کات بە ناوی ئەنادۆڵ باس دەکرێت ولە ڕووی جوگرافیەوە بە ئاسیای بچوک ئەناسرێت، دەریای ئیجە ناوچەکە لە یۆنان جیا دەکاتەوە لە لای ڕۆژئاواوە، و لەلای ڕۆژھەڵاتەوە نیمچەدوورگەکە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە بەرزاییەکانی فورات، و ھەموو ناوچەکەش ئەکەوێتە تورکیاوە.

دانیشتوان[دەستکاری]

بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ تاکو ئێستا ڕێڕەوی نێوان ئەوروپا و وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی دوورە، کە ئەمەش وایلێکردووە چەندین شارستانی ھەمەجۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز ببینێت یان پێیدا تێپەڕبن، کە دیارترینیان لیدیەکان و میدیەکان و یۆنان و ڕۆمان بوون پاشان عەرەب چەند ناوچەیەکی فراوانیان لێ فەتح کرد و بوونی تورک لە ناوچەکە لە سەدەی دوانزەی زاینییەوە دەرکەوتووە، کاتێک ھۆزە تورکیەکان لە ناوەڕاستی ئاسیا و ئێرانەوە ڕۆیشتن بەرەو ئەنادۆڵ و چەند شانشینێکی بچوکیان تیادامەزراند، و بوونیان جێگیر بوو لە ناوچەکە و لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عوسمانیەوە، بەم شێوەیە ڕەگەزی تورکی زۆربەی ناوچەکەی گرتۆتەوە لە ئێستادا.

لە ئێستادا %٨٠ی دانیشتوانی ناوچەکە تورکن، و کورد %١٥ی ناوچەکە پێک دەھێنن، ھەروەھا چەند کەمایەتیەکی بچوک لە خۆدەگرێت لە ئەلبانی و عەرەب وزازایی و ئەرمەنی و ئاشوری و بۆسنەیی وجۆرجی و یۆنانی و یەھودی ... ھتد.

ئابوری[دەستکاری]

دیمەنێکی باشوری ئەنادۆڵ

دانیشتوانی ناوچەکە ئیش ئەکەن لە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پیشەسازیدا، و بارودۆخی سروشتی ناوچەکە یارمەتیدەرە بۆ بڵاوبوونەوەی کشتوکاڵی کێڵگەیی (گەنم و جۆ) و کشتوکاڵی پاقلەمەنیەکان (نیسک) بە شێوەیەکی فراوان لەگەڵ کشتوکاڵی لۆکە و سەوزە و چەوەندەری شەکری و ودەرختە بەردارە ھەمەجۆرەکان، ھەروەھا بارودۆخی سروشتی گونجاوە بۆ پەروەردەکردنی گیانەوەران. ھەروەک پیشەسازی چنین و مافور ھەیە لە ناوچەی قۆنیە ھەروەک پیشەسازی خواردەمەنیەکان بڵاوە لە ناوچەکە لەگەڵ چەندین پیشەسازی تر لە ناوچەی ئەنقەرە.

مێژوو[دەستکاری]

ئاسیای بچوک بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە سەرەتای شارستانی تیا دەرکەوتوو، ئەگەری ئەوە ھەیە کە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بۆ یەکەمجار بەکارھێنانی ئاسنیان ناسیبێت پێش ٣٥٠٠ ساڵ، زاناکانی ئاسەوار چەند نیشانەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو ئەکات لە ناوەڕاستی باشوری ئاسیای بچوک لە پێش ٦٠٠٠ پێش زاینی، و شانشینی حیسیەکان دەرکەوتوو تیایدا لە ساڵی ١٩٠٠ی پێش زاینی و دانیشتوانی ئیجی جێگیر بوون لە ناوچەکە لە ساڵانی ١٢٠٠ پێش زاینی، ھەروەھا ئاسەواری شارستانی ئیغریقیە کۆنەکانی تیایە کە لە ئاسیای بچوک ژیاون.

ڕۆمان دەستیان گرتووە بەسەر ڕۆژئاوای ئاسیای بچوکدا ساڵی ١٣٣ پێش زایین، و دەستیان گرت بەسەر نیمچەدوورگەکەدا ساڵی ٥٠ی پێش زایین.

بەڕبەڕەکانی ناوەڕاستی ئاسیا دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا لە سەدەی سێی زایینی، و موسڵمانان شارەکانیان فەتح کرد لە سەدەی حەوتی زاینییەوە، و حوکمی تورکی دەستی پێکرد تیایدا لە ساڵی ١٠٧١زاینییەوە، پاشان ھەڵمەتە خاچپەرستی و مەغۆلیەکان لە سەدەی سیانزە و چواردەی زاینییدا بوو بە ھۆی ڕوخانی دەسەڵاتی سەلجوقی تورکی لە ناوچەکە، وھەروەک سەرەتای ڕێگە بوو بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی عوسمانیەکان لەم ناوچەیەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]