حكومەتی ھەرێم ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره‌كانی موسڵ دەكات
بە كۆنترۆڵكردنی بەری چەپی موسڵ، حكومەتی ھەرێم لە چوارچێوەی دەزگا راسپاردەكانی كار دەكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوەكانیان و پێویستە لە كاتی گه‌ڕانه‌وەیان به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانى ئاواره له‌به‌رچاو بگرێت و بە پێی یاساى مرۆیى نێوده‌وڵه‌تى مامەڵە لەگەل ئەم پرسە بكرێت، لەوانە ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی گەڕانەوەیان.