دەروازە:شەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
F16 Flight Icon
بەخێربێن بۆ دەروازەی شەڕ
وتاری ھەڵبژێردراوCscr-featured

CVRT Samaritan

شەڕی سارد ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆڕووبەڕوو بوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکان دا . لە تایبەتمەندنیەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی ،وە دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەت دا ، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا ، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیە نێو دەوڵەتیەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.

(زیاتر…)

چەکی ھەڵبژێردراو

H&K G36 Compact Carbine of Royal Malaysian Navy.JPG

ھیکلەر و کۆج جەی-٣٦ (ئینگلیزی: HK G36) چەکێکی جەنگی جۆری ناوەندی درووستکراوی وڵاتی ئەڵمانیایە. چەکەکە لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی ھیکلەر و کۆج (Heckler & Koch)، بەرهەم دەهێندرێت'. چەکەکە لە بواری جەنگی مەیدانی نێو شارەکاندا بە یەکێک لە باشترین چەکەکان دادەنرێت. ئەویش بەهۆی بوونی کێشێکی کەم و دەکرێت لەهەموو کەش و هەوایەک و شوێنێک بەکار بهێندرێت. ھەروەھا زۆر بە وردی ئامانجەکانی دەپێکێت و وردە. پرۆژەی دروست کردنی ئەم تفەنگە لە ساڵەکانی ١٩٩٠ لە وڵاتی ئاڵمانیاوە دەستی پێ کرد و زۆر مودێلی تری لێ کەوتەوە. وەبەهۆی سەرکەوتوبونی چەکەکە، دوو مۆدێلی لە وڵاتی ئەمریکاوە بەرهەمدەهێندرێت.

(زیاتر…)

سەرکردەی هەڵبژێردراو

Napoleon crop

ناپۆلیۆن بۆناپارت (ئینگلیزی: Napoleon Bonabart) لەسەردارە مەزنەکانی ئەوروپا و جیهان کە توانیویەتی ئیمپراتۆریەتێكی بەهێزی فەرەنسی لە پاڵ ئیمپراتۆریەتی ڕووس و نەمسی و پروسی و بەریتانی دامەزرێنێ. لە بەرواری ١٥-٨-١٧٦٩ لە شاری ئاژاکسیۆی دورگەی کرس لە بنەماڵەی کارلۆ پۆناپارت لە دایک بووە،بەڕەچەڵەک سەربە کۆماری پائوڵی ئیتاڵی بوون،باوکی ناپلیۆن بڕیاریدا جۆزێف و ناپلیۆن بنێرێت بۆ فەرەنسا بۆ خوێندن .ناپلیۆن لە خوێندنگەی ئوتن دەستی کرد بە خوێندن و لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و فەلسەفە کتێبی دەخوێندەوە و پەرەی بە تواناکانی دەدا کە ئەو کات تەمەنی ٧ ساڵ بوو.

(زیاتر…)

سەربازی ھەڵبژێردراو

Chris Kyle January 2012

کریس کایڵ ناوی تەواوی کریستۆڤەر سکۆت کریس کایڵ (ئینگلیزی:Christopher Scott "Chris" Kyle)ە. نیسانی ۱۹۷٤ - ۲ی شوباتی ۲۰۱۳). کریس سەربازێکی سووپای ئەمریکا بووە، کە نیشانەشکێن بووە لە شەڕێ عێڕاقدا و ناوبانگێکی گەورەی هەبووە لەنێو سووپای ئەمریکا، بەتایبەتی دوای کوژرانی. "کریس" بە یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی سووپای ئەمریکا ئەژماردەکرێت ئەویش بەهۆی کوشتنی زیاتر لە (۱٦۰) کەس بە فەرمی. "کریس کایڵ" بە چوار جار بەژداری لە شەڕ گردووە لە عێڕاق، و خەڵاتی ئازایەتیشی پێ بەخشراوە لە لایەن سووپاکەیەوە.

(زیاتر…)

فڕۆکەی هەڵبژێردراو

وێنەی فڕۆکەی ئێف-۲۲ لەئاسمان

ئێف-٢٢ ڕاپتۆر فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتووی ئەمریکایە. لەسەرەتای ساڵی ھەشتاکاندا دەستیپێکرد بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی جەنگی زۆر پێشکەوتوو، ئەم فڕۆکە جەنگییە بە یەکەمین فڕۆکە جەنگییەکانی وەچەی پێنجەم دادەنرێت و بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ھێزی ئاسمانی ڕووسی لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا دروستکراوە. لەگەڵ ڕووخانی دیواری بەرلیندا ئەرکەکانی ئەم فڕۆکە جەنگییانە زیادیان کرد و چەندین ئەرکی تریان پێسپێررا وەک ئەرکەکانی پێکانی ورد و دروستی ئامانجەکانی سەر زەوی.

(زیاتر…)

وێنەی ھەڵبژێردراو

Lobositz1
ئایا زانیوتە؟

  • ...کە کورترین ماوەی خایەنراوی شەڕ، شەڕی نێوان بەریتانیا - زنزبار بووە کە ماوەکەی تەنها ٣٨ خوولەک بووە.
  • ...کەلە ساڵی ١٨١٥ەوە تاوەکو ئێستا زیاد لە ٢١٠ شەڕی نێوان وڵاتان ڕوویداوە.
  • ... کە کڵاوەی ئەتۆمی وڵاتی ئەمریکا کێشی ٧٤٨ تۆنە و لە ماوەی ١٩ چرکە دەبێتەوە.
  • ... کە کاتێک ناتۆ هێرشی کردە سەر سڕبیا لە درێژایی جەنگی کۆسۆڤۆ. ژمارەی ئاژەلە کوژراوەکان زیاتربوولە ژمارەی مرۆڤە کوژراوەکان.
  • ...کە بچوکتری سەربازی بەریتانیا لە جەنگی جیهانی دووەمدا تەمەنی دوازدە ساڵ بووە.
بگەڕێ

ئەو وتارانەی لەم نزیکانەدا ھەڵبژێردراون

ئێف-٢٢ ڕاپتۆر
ناپۆلیۆن بۆناپارت
کریس کایڵ
ھێکلەر و کۆخ جی٣٦
شەڕی سارد