سێئول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سێئول
서울
شار
سێئول لەسەر نەخشەی کۆریای باشوور
سێئول لەسەر نەخشەی کۆریای باشوور
وڵات  کۆریای باشوور
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠)
 • سەرجەم ١٠٬٤٦٤٬٠٥١
وێبگە english.seoul.go.kr

سێئول یان سیئۆل (بە کۆریایی: 서울، گۆکردن: [sʰʌ.ul]) گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی کۆریای باشوورە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ١٠٬٤٦٤٬٠٥١ کەس بووە.

مێژوو[دەستکاریی سەرچاوە]

مێژووی شاری سێئول دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٨ی پێش زایین. سێئول لەلایەن شانشینی بایکجی دروست کرا کە پێیان دەگوترا (وی ری سۆنگ) کە پایتەخی شانشینی بایکجی بوو ھەردوو شانشینەکەی تریش چاویان بڕیبووە شاری سێئول. لە ساڵی ٣٩٢ گۆگریۆ شاری سێئولی داگیرکرد بەسەر کردایەتی پاشا گوان گای تۆ دواتر شیلا لەساڵی ٥٥١ ز شاری سێئولی داگیر کرد کە ناوەکەی گۆڕی بە ھان یانگ. لە سەردەمی شانشینی گۆریۆش دا پایتەختی گۆریۆ لەسەردەمی پاشا سوگ جۆنگ لەساڵی ١١٠٤ سیئۆل ناوی نام گیۆنگ بوو لە سەردەمی جۆسۆنیش لە ساڵی ١٣٩٤ سیئۆل پایتەختی جۆسۆن بوو ناوی ھان سۆنگ بوو سیئۆل ئێستا پایتەخی وڵاتی کۆریای باشوورە کە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و بازرگانی و ئابووریە. ڕێژەیی ژمارەی دانیشتوانی شاری سێئول بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٣ رێژەیی دانیشتوانی ١٠٫٣٨٥٬٤٩٤ کەسە رووبەری شارەکە ١٨ کیلۆمەتر دووجا زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی ھەیە لە ھەموو شارەکانی تری کۆریای باشوور.