لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
|
ئێڤەنێسنس (ئینگلیزی: Evanescence) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستۆدیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی فۆڵێن لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. فۆڵێن زیاتر لە ١٧ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی دوای ساڵێک ئێڤەنێسێنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.
(تەواوی وتارەکە…)
|

لە ھەواڵەکاندا
|
|

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
|
- ١٩٨١ – بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ واتە «ئێچ ئای ڤی» دۆزرایەوە، کە دەبێتە ھۆی نەخۆشیی ئەیدز، کە لە ئێستادا بە مەترسیدارترین نەخۆشی دادەنرێت بۆ سەر مرۆڤ، ھەر ئەمڕۆش بەڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە دادەنرێت!
زیاتر لەم ڕۆژەدا »
|
|
|
|
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ١٨٬١٥٠ وتار و ٧٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
|
|
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
|
|
تا ئێستا ٢٤٬٥٠٥ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ٧٤ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
|
|

وێنەی ھەڵبژێردراو
|
شاری مۆناکۆ لە باشووری فەڕەنسا و قەراغی دەریای ناوەڕاست. ژمارەی دانیشتووانی مۆناکۆ ٣٧،٨٠٠ کەسە و یەکێکە لە ناوەندە گرینگەکانی گەشتیاری لە ئەورووپا.
وێنەگر: ڤیلی فینک ئیساکسن
|
|
|
|
|
پروژە خوشکەکانی ویکیپیدیا
|
|
|