ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٣٢°N ٥٣°E / ٣٢°N ٥٣°E / 32; 53

کۆماری ئیسلامیی ئێران
جمھوری اسلامی ایران
Jomhuri-ye Eslāmi-ye Irān
[[ی ئێران |]]
پایتەخت تاران
٣٥°٤١′N ٥١°٢٥′E / ٣٥.٦٨٣°N ٥١.٤١٧°E / 35.683; 51.417
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان فارسی
فارسی، زمانی ئازەربایجانی، کوردی، ئەرمەنی، بەلۆچی، گیلەکی، تورکمانی، عەرەبی
دەوڵەت کۆماری ئیسلامی
 -  ڕێبەر عەلی خامەنەیی
 -  سەرۆککۆمار حەسەن ڕۆحانی
دامەزران
 -  دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران ١٩٧٩ 
ڕووبەر
 -  ١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (17)
٧٢٣٬٥٤٠ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٠.٧
دراو ڕیالی ئێرانی (IRR)
ناوچەی کاتی (UTC+٣:٣٠)
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ‪.ir

ئێران (بە فارسی: ایران، بە پاڵەوی: Ērān، ئێران[١]) وڵاتێکە لە باکووری رۆژئاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دا. ناوە ڕەسمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پێتەختەکەشی تارانە (بە فارسی: تھران). پانتایی ئەم وڵاتە ١،٨٧٣،٩٥٩ کیلۆمێتری دووجا (١٧ھەم لە دونیادا)یە و بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠۱۱ (١٣٩۰ی کۆچی ھەتاوی) ۷۶،۰۹۱،۰۰۰ کەس حەشیمەتیەتی و ھەر ساڵ یەک میلیۆن کەس بەم حەشیمەتە زیاد دەبێ.

لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەمينى ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای قەزوین (خەزەر) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەممان دا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن.

دەستەڵاتی سیاسی لە ئێراندا لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی پەسندکراوی ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨ی ک.‌ھ) و پێداچوونەوەی ساڵی ١٩٨٩ (١٣٦٨ی ک.ھ) داڕێژڕاوە. بەرزترین پلەی دەستەڵاتی ڕەسمی ئێران لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩، ویلایەتی فەقیھ‌ە کە ئێستا لە دەستی سەید عەلی خامنەیی دایە. ئیسلام دینی ڕەسمی، شیعە مەزھەبی ڕەسمی و فارسی زمانی ڕەسمی ئێرانە. ئێران وەکو وڵاتێکی پێکھاتوو لە چەند نەتەوە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە و یەکێک لە مێژووییترین وڵاتانی جیھانە.

ئێران بە ھۆی ھەبوونی لە ناوچەی ئەوراسیا دا جێگایەکی تایبەتی ھەیە. ئەم وڵاتە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن، ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی، ئۆپێک و ڕێکخراوی ئێکۆ یە. ئێران ھێزێکی ناوچەیی‌یە لە باکووری ڕۆژئاوای ئاسیا دا و جێگایەکی گرینگی لە ئابووری جیھاندا بە بۆنەی ھەبوونی نەوت، سەنعەتی پێترۆشیمی و گازی سرووشتی بەدەست ھێناوە.

لە دوای ھەڵبژاردنی سەرکۆماریی ١٣٨٨ هەتاوی کە بە دووباره ھەڵبژاردنەوەی ئەحمەدی نەژاد کۆتایی ھات چەند خوپێشاندانی گەورە لە ئێران و بەتایبەت تاران رووی دا کە داواکاری دووباره ژماردنەوەی دەنگەکان بوون و بڕوایان وا بوو که میرحوسەین مووسەوی ھەڵبژیردراوە بەڵام دەسەڵاتی ئێران بە قۆلبەستکردن و کوشتنی سەدان کەس لەو جەماوەرە بەو شتە کوتایی ھێنا.

هەرێم و شارەکان[دەستکاری]

ئێران دابەشبووە بەسەر (٣١) هەرێمدا. هەر هەرێمێک دەسەڵاتدارێک بەرێوەی دەبات.هەرێمەکان دابەش بوون بەسەر پارێزگاکاندا ، دواتر دابەش دەبن بەسەر ناوچە و ناحیەکاندا. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی هەیە. لە نێوان ساڵانی ( ١٩٥٠ - ٢٠٠٢ ) ڕێژەی بە شار بوونی دانیشتوان لە (٢٧%) بۆ (٦٠%) بەرزبوەتەوە. بەپێی پێشبینیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی (٢٠٣٠) لە (٨٠%)ی دانیشتوانی ئێران دەبنە شاری. زۆربەی کۆچکەرە ناوخۆییەکان دانیشتوی نزیک شارەکانی تاران، ئەسفەهان، ئەهواز، قومن.

خەڵک[دەستکاری]

ئێران کۆمەڵگایەکی زۆرڕەنگە، زمانگەل، ئایینگەل و ئیتنیکگەلێکی زۆر لە نێو جۆگڕافیای ئێراندا دەژین. ژمارەی دانیشتوانی ئێران لە درێژایی سەدەی بیستەمدا بە شێوازێکی بەتەوژم زۆر بوو؛ بە شێوەیێک کە دانیشتوانی ١٩ ملیۆن کەسی ئێران لە ساڵی ١٩٥٦ بوون بە ٧٥ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٩دا.[٢][٣] بەڵام لە ساڵانی سەرەتایی سەدەی بیستەم ڕێژەی زاوزێی خەڵکی ئێران دابەزی.[٤] بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئێران ٧٨,٤٧٠,٢٢٢ کەس بووە کە دەکاتە ١.٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٩ ساڵە. ھەروەھا ٧٠ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٥] بەراوەردەکان پیشان ئەدەن کە ژمارەی خەڵکی ئێران ڕوو لە زۆر بوونە هەتا ساڵی ٢٠٥٠ کە ژمارەی دانیشتووان لە ١٠٥ ملیۆن کەسدا پاوەجێ ئەبێت.[٦][٧]

زمان[دەستکاری]

لە ئێراندا زمانگەلێکی زۆر بوونیان هەیە، وەکوو زمانی کوردی، ئازەربایجانی، لوڕی، عەرەبی و چەندین زمانی تر؛ بەڵام تەنها زمانێک کە بە شێوەی فەرمی و یاسایی ناسراوە، زمانی فارسیە. لە یاسای بنەڕەتی ئێران، یاسای ژمارەی ١٥ هاتووە کە زمانە ناوچەییەکان دەتوانن لە ناوچەکانی خۆیان لە پێناو زمانی فارسی دا لە قوتابخانەکان فێربکرێن.


پەراوێز[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی پەھلەوی، تاران، چاپەمەنی تەوەکولی، ل١٩٢، ٢٠٠٢، ISBN 964-5821-15-0