عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جمهورية العراق
Jumhūriyat Al-Irāq
كۆماری عێراق
[[ی ئێراق |]]
پایتەخت بەغدا
گەورەترین بەغدا نه‌ينه‌وا هه‌ولێر
زمانە فەرمییەکان عەرەبی و کوردی
دەوڵەت
 -  سەرۆک کۆمار فواد مەعسووم
 -  جێگری یەکەم
 -  سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی
سەربەخۆيى
 -  له ئيمراتۆریەتى عوسمانى ١ی تشرینی یەکەم ١٩١٩ 
 -  له شانشینی عێراق ٢٣ی ئاب ١٩٢١ 
 -  له بەریتانیا ٣ی تشرینی یەکەم ١٩٣٢ 
 -  له دامەزراندنی کۆمار ١٤ی تەمموز ١٩٥٨ 
ڕووبەر
 -  ١٦٩٬٢٣٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٦٥٬٣٤٢ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی 2009 30500000 
 -  چڕی 171 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٤٤٢٫٩کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو دیناری ئێراقی (IQD)
ناوچەی کاتی ‪+3
لایەنی لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت .iq

کۆماری عێراق (عەرەبی:جمھوریة العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. کۆماری عێڕاق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستەمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بەسەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی تەمموز سیستەمی کۆماری بەرقەرار بوو.

لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە عێراق دا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی عێراقی بە دەستەوە بوو.

ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە عێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بە ھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕێزی خەڵکی نەدەنیی عێراقییدا، بۆشاییەک لە ئاسایشی عێراقدا دروستبوو کە بوو بە ھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە ھەموو عێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.

مێژووی عیراق[دەستکاری]

دەسەڵاتی سۆمەریەکان و ئاشووریەکان[دەستکاری]

سۆمەریەکان دەسەڵاتی زۆریان ھەبوو لە خوارو ناوەڕاستی عێراقی ئێستادا، لە سەرووەش گەلانی تری لێ دەژیان. لە سەردەمی عامورابی لە ١٧٥٠بۆ ١٧٩٢پێش زاین لەگەڵ زۆربەی بەشەکانی تری یەکتریان گرت و بابلیشیان بە پایتەخت دانا، لە سەروشەوە ئاشوریەکان خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ ئاسیادا. لە ١١٠-٥٠٠ پێش زاین بابل بەڕێوە دەچوو لەلایەن ڕۆژ ھەڵاتە ئاسیایەکان، لە سەرو شەوە ئاشوریەکان دەمێکی باش دەسەڵاتیان ھەبوو تا ئەوکاتەی موسڵ لەلایەن بابلیەکان و مێدەکان (کوردەکان) لە ساڵی ٦١٢پێش زاین دەستی بە سەر دا گیرا.

دەسەڵاتداری ئێرانی[دەستکاری]

بابل لە ژێر دەسەڵاتی شایەتی ئێران دا بوون تا ئەو کاتەی ئەسکەندەری گەورە گرتی و پایتەختەکەی لە ڕۆژ ھەڵاتی خواروی بەغدای ئێستا دا بوو.

گرتنی عێراق لە لایەن عەرەبەوە[دەستکاری]

دوای وەفاتی پێغەمبەر موحەمەد لە ساڵی ٦٣٢ خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکر ھێرشێکی کرد دژی ساسانیەکان و رۆمە داگیرکەرەکان. ئەوە بوو خواروی عێراقیان خستە دەست خۆیان، وە خالیدی کوڕی وەلید سەرکردەی ھێرشەکە بووە. لە ساڵی ٦٣٤-٦٤٤ زاینی لە ژێر دەسەڵاتی خەلیفەی دووەم عومەر ھێزی خۆیان لەم دوو شارە کۆکردە بۆوە. موسڵیش لە ژێر دەسەڵاتی ساسانیەکان دەرھێندرا و لە نەھاوەندیش دۆڕان بەم شێوەیھعەرەبەکان دەسەڵاتیان لە ڕۆژ ئاوا و ناوە ڕاستی ئێران ھەبوو بێجگە لە تەواوی عێراق. پەیوەندی لە نێوان عەرەبە مسوڵمانەکان و خەڵکی ناوچەکە پەرەیەکی باشی سەند.

ھاتنی ئەمەویەکان بۆعێراق[دەستکاری]

دوای کوشتنی خەلیفەی سێیەم عوسمان لە ساڵی ٦٥٦ئاڵۆزی پەیدا بوو لە ناو خەلیفەکاندا. لە بەسرا لە ساڵی ٦٥٦کێشە دروست بوو لە ناو مسوڵماناند. ئیمامی عەلی لە ساڵی ٦٦١دا شەھید کرا. ھەر دوای ئەو فەرماندەی موعاویە لە سوریا بانگەوازی خەلافەتی خۆی کرد، ئەو بوو بەیەکەم خەلیفە لە ئەمەویەکان کە پایتەختەکەی دیمەشق بوو. لە ساڵی ٦٨٠یەزید ھاتە سەر حوکم دوای مردنی موعاویە ئەوەش بوو بەھۆی ناڕەزایی چەند گروپێک و کەسێک لەوانە کوڕی دووەمی ئیمامی علی، حوسێن، کە لە پێشەوەی نارەزایەکان بوو. لە کەربەلا ئیمامی حوسێن لەگەڵ نزیکەی ٢٠٠ئەسحابە شەھید کران.

خەلافەتی عەباسی[دەستکاری]

لەکاتی خەلافەتی ئەمەویدا گەلێک کودە تا لە عێراق کران یەکێک لە نەوەکانی مامی پێغەمبەر ئەلعەباس (ئەبوموسلیم) کەپست گیریەکی زۆری ھەبوو لەلایەن ئەو ھێزانەی کە دژی خەلافەتی ئەمەوی بوون بەتایبەتی لە لایەن شیعەکانەوە. لە ساڵی ٧٤٧ھێزی ئەبوو موسلیم لە یەکیان‌دا لەگەڵ ئەمەویەکان ئەوە بوو سەرکەوتن و عێراقیان گرت و بوو بە یەکەم خەلافەی عەباسیەکان لە بەغدا. لە ژێر دەسەڵاتی حەوت خەلافەتی یەکەمی عەباسیدا بەغداد بوو بە سەنتەری دەسەڵات، لەوێ زانست و فەیلەسوفی و رۆشنبیری و بازرگانی گەشەیەکی چاکی کرد. خەلافەتی عەباسی دەسەڵاتی جگە لە عێراق و ئسپانیا و سەروی ئەفریقاو، سوریاو کە نداوی عەرەب، ئێران وگەلێک ناوچە لە ئاسیای ناوەراست و ھیند گرتەوە. لە ساڵی ٩٤٥ بە غدا داگیر کرا لە لایەن بویودیەکان کە شیعە بوون. لە ساڵی ١٠٥٥تورکەکان (سەلجوقیەکان) کە سونی بوون دەستیان بە سەر بیودەکان دا‌گرت. لە لایەن عەباسیەکانەوە سەرکردەی سەلجوقیەکان توغریل بەگ بە ناوی مەلیکی ڕۆژ ھەڵات ناو دەبرد. لەژێر دەسەڵاتی سەلجوقی بە سەرکردایەتی مالیک شا فەرمان رەوایەتی خۆی گەورە کرد بۆ ڕۆژ ھەڵاتی دەریایی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و گەلێک بەش لە کەنداوی عەرەب. لە ھەمان کات‌دا عێراق لە پێش کەوتن دا بوو لە بارەی ڕۆشنبیری و زانستی دا لە دوای مردنی مالیک ویلایەتەکە ھەڵوەشایەوە.

ھاتنی مەنغۆلەکان[دەستکاری]

لە ساڵی١٢٥٨ مەنغولەکان ھێزی داگیر کەری خۆیان بەرە و بەغدا کەوتونەڕێو داگیریان کرد. نەوەی جەنگیزخان، ھولێگو، دەستی کرد بەلەسێدارەدانی ئاخیر خەلیفەی عەباسی. وە مرۆڤی زاناولێزان، نیگار‌کێش، شاعیر وە مرۆڤی بە دینی لەسێدارەدان ھەر‌وھا شتەکانی لێتێکدان. عێراق بەڕێوە دەچوو لە تەورێزەوە لە ئێران. دوای سەرکردەی مەنغۆل ئەبوسەعید لە ساڵی ١٣٣٥مرد، فەرماندەی جەلایل دەسەڵاتیان گرتە دەست لە عێراق تا ئەو کاتەی سەرکردەیەکی مەنغۆلەکان تەیمورلەنگ بوو، بەغدای لە ساڵی ١٤٠١داگیر کردەوە. وە زۆر لە خەڵکانی ئەوێی لە سێدارە دان. لەماوەی ساڵی ١٤٠٠دا عێراق لە بارێکی سیاسی ئاڵۆزدا بوو لەروی ئابوری و ژیانی کۆمەڵایەتی .

سەفەوی و عووسمانی[دەستکاری]

لە سەرەتای ١٥٠٠ عێراق داگیر کرا لە لایەن تورکیاو فەرمانرەوای شیعەی تورکی(سەفەویەکان). لە ساڵی ١٥٣٤ عێراق داگیر کرایەوە لەلایەن ئیسلامە سونیەکانی عوسمانی کە ئەستەمبوڵیان پایتەخت بوو. لە عێراق سێ ناوچە دروست بوو بەغدا، موسڵ و بەسرا، کە بەڕێوە دەچوون لە لایەن سێ پاشاوە کە سوڵتان لە ئەستەمبوڵ بۆخۆی دەست نیشانی کرد بوون. بەڵام عوسمانیەکان وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی کەم وکوڕی و بێسەرو بەر بەڕێوە دەبرد بۆیە سەفەویەکان لە ساڵی ١٦٢٣ توانیان عێراق بگرنەوە. لە ساڵی ١٦٣٨ دیسانەکە عوسمانیەکان بە سەرکردەی عوسمان مرادی چوارەم، ھەرسێک ناوچەکەیان گرتنەوە. عوسمانیەکان لە عێراق بوون تا ساڵی ١٩١٨ بەڵام لە زۆر کاتدا، وە لە زۆر شوێندا ناوچەی سەربەخۆ ھەبوو. لەوانە کوردەکان فەرمان ڕەوای بابان دەسەڵاتی خستە ژێر دەستی خۆی لە سەروی عێراق لە کۆتای ١٦٠٠ دا. لە ناوچەکانی بەسرا دا زۆر ناوچە بە دەست شێخەکانی ناوچەکە دا بوون. لە ساڵی ١٧٠٤ حەسەن پاشا لە بەغدا سەرکردایەتیەکی ناوچەی دامەزراند، کە تا ساڵی ١٨٣١مایەوە.


لە کۆتای ١٨٩٠ دا و لە سەرەتای ١٩٠٠ کێبەڕکێی گرنگی بریتانیەکان و ئەڵمانیەکان لە عێراق بوو. ئەڵمانیەکان رێگایان پێدرا بوو لە لایەن سوڵتانەوە لە ئەستەمبوڵ کە ھێڵی شەمەندەفەر ڕاکێشێ بۆ بەغدا. ئەوەش لە لایەن بریتانیەکانەوە وەکوو دژایە تیەک دەبیندرا دژی دەسەڵاتی خۆیان لە ھیند و ئەڤغانستان.

جەنگی جیھانی یەکەم و عێراق[دەستکاری]

بریتانیەکان لە شەڕی جەنگی جیھانی یەکەم وردە وردە عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس لە ساڵی ١٩١٩ عێراق بوو بە ژێر دەستەی بریتانیا. وە قەرارەکەش جێبەجێ کرا لە ساڵی١٩٢٠. بریتانیەکان قەراریان دا کە عێراق بکەن بەمەلیکیەت وە مەلیک فەیسەڵیان دانا. مەلیک فەیسەڵ کە ھاوپەیمان بووە لەگەڵ بریتانیەکان دژی تورکەکان. ناوچەی موسڵ بوو بە پرسیارێکی ئاڵۆز لە نێوان عێراق و تورکیادا، بەڵام (نەتەوەیەکگرتووەکان) کردیان بە خاکی عێراق لە ساڵی ١٩٢٥.لە جیاتی ئەوە بریتانیا داوای لە عێراق کرد لە قەرارێک کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا ئیمزاکرا بوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بریتانیا لەوێ بمێنێتەوە بەڵام دەیان ویست زیاد بکرێت بۆ ٢٥ ساڵ وە پارێزگاری لە کوردەکان بکەن لە عێراق. دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق ھاتەدەستی عەرەبی سونی کە مایەتی، مەلیک فەیسەڵ سونی بووە و وە بوونی ئەو چۆتەوە سەر عایلەی ھاشمی. عەرەبی شیعەی زۆرینە دەسەڵاتی لێ کەم کرایەوە لەروی کۆمەڵایەتی و ئابوریدا بەڵام کوردە سونیەکەمایەتیەکان دەسەڵاتی سیاسی خۆیان پتەوتر کرد.

سیستەمی پاشایەتی عێراقی[دەستکاری]

سەربەخۆ بوونی مەلیکایەتی لە عێراق لە ساڵی ١٩٣٢ دانی بەرەسمی پێدانرا، لە ساڵی ١٩٣٣ مەلیک فەیسەڵی یەک مردو کوڕەکەی غازی ھاتە جێگای ئەو. غازی کێشەیەکی گەورەی ھەبوو لەگەڵ کوتلە ئاینیەکان و کەمەنەتەوەیەکان. غازی لە کارەساتێکی سەیارە دا لە ساڵی ١٩٣٩ گیانی لە دەست دا. کە فەیسەڵی دوو منداڵبوو بۆیە ئامۆزایەکی خۆی،ئەمیر عەبدوڵڵا دانا بە مەلیک نوری سەعید کە ھاورێیەکی مەلیک فەیسەڵ بوو دەسەڵاتی وەزیرایەتی تەواوی لە دەست دا بوو لە سەردەمی مەلیکایەتیدا عێراق یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی نەتەوەیەگرتووەکانی عەرەب لە ساڵی١٩٤٥ وە ھەمان ساڵ بوو بە ئەندام لە ووڵاتە یەگرتووەکان.

عێراق دژی پلانی دابە شکردنی فەڵەستین بوو لە ووڵاتە یەکگرتووەکان وە بەشداری بەھێزی چەکداری شەڕی عەرەب و ئیسرائیل کرد لە ساڵی ١٩٤٨. بەرھەم ھێنانی نەوت زیادی کرد و بۆڕی نەوت بۆ لوبنان و سوریا دروست کران لە نێوان ساڵەکانی ١٩٤٩بۆ١٩٥٢, ئەوەش بۆ ھۆی پەرەسەندنی ئابوری ووڵاتەکە. ئەو ھێزانەی کە دژی ڕژێم بوون زۆر بەخێرایی لە زیاد بوون دا بوون، بەھۆی ناڕەزای دژی ڕژێم وە بەڕازی نەبونی ھاوبەشیکردنی ڕژێم لە پەیمان نامەی بەغدا لە ساڵی ١٩٥٥. ھەروەھا لە بەر ئەوەی ڕژێمی نوری کەوتبۆ پارە خواردن و بەرتیل خواردن وە خەڵکی سیاسی دژ بە ئەو ئازارو ئەشکەنجە دەدران. لە ساڵی١٩٥٨کودەتایەک دژی مەلیکایەتی فەیسەڵی دوو نوری سەحید بەرپا بوو کە ناوی بە شۆڕشی ١٤ی ئەیلول دانرا. لە کودە تایەکەدا مەلیک فەیسەڵی دوو، وە ئەمیر عەبدوڵڵا کوژران وە نوری سەعید لە ڕێگای ھەڵاتن دا کوژرا.

سەردەمی کۆماری ١٩٥٨[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ سەردەمی مەلیکایەتی ڕوخاو دەوڵەتی عێراق دروست بوو و عەبدولکەریم قاسم ھاتە سەر حوکم. قاسم بانگەوازی بیروڕای ئازادی دەکردو پەیماننامەی بەغدای لە ساڵی 1959 ھەڵوەشاندەوە. قاسم، بارزانی بانگ ھێشت کردەوە بۆ خاکی عێراق لە ووڵاتی دەربەدەری یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکاتە. قاسم لە سەرەتادا ھاریکاری دەکرا لە لایەن عەرەبەکان و شوعیەکان ھەروەھا سەرۆک ھۆزەکانی کورد وەک بارزانی لە حکومڕانی خۆیدا. بەڵام ئەو ھاریکاریە زۆر تەمەنی کورت بوو. گرژی لە نێوان قاسم و بارزانی دا دروست بوو لە سەر بەڕێوە بردنی ئۆتۆنۆمی کوردستان. ھەروەھا لەگەڵ کۆمۆنیستەکان بارو دۆخی ئاڵۆز بوو تاوای لێھات قاسم لەکودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٣ دا کوژرا. حکومەتێکی تازە بە سەرۆكايه‌تى عەبدولسەلام عارف ھاتە سەر حوکم. عەبدولسەلام عارف لەکارەساتێکی کۆپتەردا لە ساڵی ١٩٦٦ دا کوژرا. جەنەڕاڵ عه‌بدولره‌حمان عارف کە برای عەبدولسەلام بوو ھاتە جێگای ئەو. لە ساڵی ١٩٦٨ عەبدولرحمان لە کودەتایەک دا لە سەر حوکم لابردرا.

ڕژێم بەعس[دەستکاری]

حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست و جەنەراڵ ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق. دروشمی حزبی بەعس ئەوە بوو« یەکێتی حزبی سۆسیالیستی عەرەبی بوو،لە دویشدا نیشتیمانی عەرەبی قسەی سەر زاریان بوو. دان پێدانان بەڕەسمی بەمافەرەواکانی کورد و ناوچە کوردیەکان، ئەوە بوو بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧١لێ کەوتەوە، بەڵام ڕژێمی بەعس لە پەیمانەکانی خۆی پاش گەز بۆوە پەیمانی جەزائیریان لە ساڵی ١٩٧٤ مۆر کرد لەگەڵ ئێران. لە پاش مردنی (کوشتنی) ئەحمەد حەسەن بەکر لە ساڵی ١٩٧٩سەددام حوسێن ھاتە سەر حوکم، کە دەمێک بوو دەسەڵاتی سەرەکی لە دەست دابوو.

شەری عێراق و ئێران[دەستکاری]

شەڕەکە لە نێوان ئێران و عێڕاق دا ڕوویدا ئێران بەسەرکردایەتی ئایەتوڵا خومەینی و عێڕاق بەسەرکردایەتی صەدام حوسەین ،لەساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ شەڕەکە ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٦ ڕۆژی خایاند. لە ساڵی 1980 عێراق دەیەویست، سنوری شەتلعەرەب بگێرێتەوە بۆ خۆی کە لە ساڵی 1974 عێراق دابووی بە ئێران لە بری ئەوەی ئێران ھاریکاری کوردەکان نەکات. عێراق ھاریکاریەکی تەواوی ھەبوو لەلایەن ووڵاتە عەرەبیەکانەوە دژی شیعەی ئێران. لە شەرەکەدا ئەوروپاو یابان وووڵاتی دورگەی عەرەبی بەتایبەتی سعودیە ھاریکاری عێراقیان دەکرد بەپارە (قەرز) بە نزیکەی ٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی. دوای راوەستانی شەڕ، ووڵاتەکان دەیان‌ ویست قەرزەکانی خۆیان لەگەڵ عێراق باس بکەن. بەڵام عێراق خۆی لە گێلی دەدا. ئەمریکا کە قەرزی نەدابوو بە عێراق لە جیاتی ئەوە قەرزی پێداو یارمەتی خواردەمە نی بە عێراق دەدا. ئەمریکا گەلێک کومپانیای نەوتی عێراقی کڕی و ھاوکاری ئەمریکاو عێراق زۆر گەرم بوو تا ئەو کاتەی عێراق لە ساڵی ١٩٩٠ کوێتی داگیر کرد، وە لە ھەمان ساڵ دا پەیمانی ئاشتی لە نێوان ئێران و عێراق مۆر کرا. دوو سەبەبی ھێرشی عێراق بۆ سەر کوێت، یەکەم: عێراق دەی گوت کوێت سەر بە عێراق بووە و یەکێکە لە ناوچەکانی بەسرا وە. سەبەبی دووەم: داواکردنی کوێت لە قەرزەکانی کە دابووی بە عێراق دژی شەڕی ئێران.

ئەوە بوو ئەمریکا بە ڕەزامەندی ووڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ھاوپەیمانیەکانی کە بریتانیا، فەڕەنسا وە پێنج ووڵاتەکەی کەنداوی عەرەبی، میسر، سوریا وە مەغریب ھێرشیان کردە سەر عێڕاق.

ئازاد کردنی کوێت لە ١/١٧/ ١٩٩١دەستی پێکرد وە لە ٢٨ ی مانگی٢ ی ھەمان ساڵ شەڕ ڕاوەستا. ھاوپەیمانەکان کوێتیان بە عێراق بەجێھێشت و سەرکەوتن، عێراق بە ھەموو مەرجێکی ئەمریکا ڕازی بوو. لەو مەرجانە نەمانی زۆری ھێزی سەربازی، داپڵۆساندنی چەکی قورس وە دان پێنان بە ووڵاتی کوێت.

ڕاپەرینی کوردەکان و شیعەکان[دەستکاری]

لە خواروی عێراقەوە شیعەکان و لە کوردستانیشەوە کوردەکان ھەلیان قۆستەوە بە کزبوونی ڕژێم و دەستیان کرد بە ڕاپەڕین. لە کوردستان لە ٥ ی مانگی ٣ ی ١٩٩١ گەلی کورد بە ھاوکاری پێشمەرگە ڕاپەڕینی خۆیان دەست پێکرد لە شاری ڕانیەوە. گەلی کورد ئەوەندە تامەزرۆی ئازادی بوو یەکگرتنەکی تەواوی خەڵکانی گرتپۆوە، ھەمووی یەک دەنگ یەک ھەڵوێست بێ ئەوەی بیر لە تەسکایەتی حزبی یان کەسایەتی بکاتەوە. دروشمی خەبات و ئازادی بوو بۆ کوردستان. بۆ ماوەیەکی کەم گشت ناوچە کوردیەکان ئازاد کران بە کەرکوکیشەوە. بەڵام بە داخەوە ئەم ئازادیە زۆری نەخایەند. ڕژێم ڕوی تێکردین و دۆستانیش چاویان نوقاند و ڕویان لێ وەر‌گێراین.

کۆڕەوی ١٩٩١[دەستکاری]

ڕژێمی بەغدا لە خواروی عێراقەوە کەوت بۆ سەر گیانی شیعەکان و کوشتن و برین و بەکۆمەڵ کوشتن. لە خووارو ڕاپەرینی شیعەی تواندەوە و ھەموو ھێزەکەی خۆی کۆکردەوە بۆ سەر کوردستان، بەکۆپتەرو تۆپ و لەشکرەوە ھێرشی ھێنا، ئەوە بوو کۆڕەوە بەکۆ‌مەڵەکەی چەند ملیۆنی لێ کەوتەوە. دەتوانین بڵێین خۆش بەختانە لەرێگەی میدیاکانەوە کارەساتە دڵتەزێنەکە گوێزرایەوە بۆ سەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان لە گشت جیھاندا. ئەوە وای کرد کەھاوپەیمانەکان چاوی بەبەزەی خۆیان بکەنەوە و دەستی ڕەحمەت بۆ گەلی زوڵم لێکراوی کورد درێژبکەن. ھێزە ھاوپەیمانەکان دوو ھێزی دژە فڕۆکەیەکانی عێراقیان دروست کرد، کە عێراق نەتوانێ جموجۆڵی سەربازی و فڕۆکەیی لەم ناو چانەدا بەکار بھێنێ، ئەویش ھێڵی ٣٢ لە خوارەوە، وە ھێڵی ٣٦لە سەرەوە.


جوگرافیا[دەستکاری]

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیجوگرافیای عێراق

وڵاتی عێراق رووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣.٥٠٠ کم، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی رۆژھەلاتی ناوچەی رۆژھەلاتی ناوەراست، ھەوەھا دەکەوێتە سەر پردێک زەوی ھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا، وە ئاسانترین شوێن و رێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات، عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە رێگای (ھلال الخصیب) ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی عەرەبی و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سوریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە رێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی رۆژھەلات بە رۆژئاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست؛ لەبەر ئەوەی ھەموو رێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە وە ناوچەکانی باکورو رۆژھەلاتی کەنداوی عەرەب ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی عەرەب شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی رێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا. بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت)ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر.

سنوور[دەستکاری]

دەکەوێتە باشووری روژئاوای ئاسیا و باکووری روژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا ئەکەوێتە باکوورییەوە و لای روژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سەعوودی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە، و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.

Compass rose pale.svg  ئێران  تورکیا  سووریا Compass rose pale.svg
 ئێران باکوور  سووریا
ڕۆژهەڵات     عێراق    ڕۆژئاوا
باشوور
 ئێران  کووەیت  عەرەبستانی سەعوودی

بەرزی و نزمی[دەستکاری]

نەخشەی تۆپۆگرافی عێراق

لێکۆلینەوە لە فیسۆگرافیای ولاتی عێراق کارێکی ئاسان نیە لەبەر ئەوەی لە سنوری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی رووی زەوی بە چاو دەبینین، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە باکوور و باکووری رۆژھەلاتدا کە لە رووی پێکھاتەوە بەشێکن لە زنجیرە چیاکانی ئەلپی لە ئەوروپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەکانی بێرنە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاکانی الیوماس لە بۆرما. بەشەکانی رۆژئاوای عێراق بەشێکن لە بانەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی کە لە رووی جیۆلۆجیەوە لە تاوێری زۆر کەونن(بەردی کۆن)، وە زۆر رەقن بەلام ، بەشەکانی ناوەراستی یان (دەشتەکانی دۆلی دیجلە و فورات) کە بە قووڕ و ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلوجی دروست بوون لەگەل دروست بوونی دەشتەکانی ھیند کە (کنج و سند) ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن، بەلام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە کە جیا دەکرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێک ھاتووە وە لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان ھەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا یەک بخرێت، لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەک بخرێت، بەلام ناوچەی بانی رۆژئاوا تەنھا بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێکھاتەکەی بەردی زۆر کۆنن کە لە بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی کلس داپۆشراون کە پێک ھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلۆجی. دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەکانی رۆژئاوا نەمان بەھۆی دامالینەوە ھەرچەندە لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژھەلات بچین جۆری بەردەکان دەگۆرێت لە بەردی کۆنەوە بۆ بەردی نوێ و ئەگەر سەیری چینەکانی ئەم بەردانە بکەین لە بانی رۆژئاوا لێژاییان زۆر کەمە چونکە دامالین زۆر کاری تێکردوون تەنھا لە ناوچەی (کارە) نەبێت لە رۆخەکانی رۆژھەلاتی بانی رۆژئاوا کە بەپێچی سادە کۆتاییان دێت وە لە ھەندێ شوێندا تووشی شکان بوونەوە. بەلام دەشتی نیشتەنی ھەموو بەشەکانی تەختن تەنھا بەشی رۆژئاوای نەبێت کە ھەندێ بانی تێکەل بووە کە سەردەمی جیۆلۆجییەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (میۆسین).

عێراق لە ڕووی بەرز و نزمییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار بەش؛

  • ناوچەی شاخاوی لە عێراقدا
  • ناوچەی زوورگ
  • بانی ڕۆژئاوا
  • دەشتی نیشتەنی

ئاو و ھەوا[دەستکاری]

گەردەلوولی خۆڵاوی لە عێراقدا لە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٠٩

لەکاتی ھەر لێکۆلینەوەیەکی ئاووھەوادا پێویستە رەگەزەکانی ئاووھەوا وەربگرین وەکو (گەرمی , باران , با , پالەپەستۆ , شێ) بۆدیاری کردنی روخساری ئاووھەوای ھەرناوچەیەک وەھەر ھەرێمێکی جوگرافی. ھەندێک جارھۆکاری شوێن و دوورو نزیکی لە رووبەرە ئاویەکان رۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشان کردنی جۆری ئاووھەوا لە عیراقدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا. بەرزی و پلەی گەرمی لەعیراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند ھۆیەک وەک دووری شوێنەکەی لەرووبەرە ئاویەکان و نزیکی لە ھێڵی یەکسانی و درێژی کاتژمێرەکانی رۆژ کە لە ھەندێ رۆژەکانی مانگی تەمموز (١٤.٤) کاتژمێر و چوار دەقیقە دەبێت و ھەروەھا کەمی رێژەی شێ و ئاسمانی ساف(سامال). بەلام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ و بەرزی ونزمی رووی خاکەکەی و سەرەرای کاریگەری پالەپەستۆ و پەستانی کەش کە کار لەئاووھەواکەی دەکەن لەم وەرزەدا. بەلام لەرووی باران بارینەوە کە جۆری بارانی گەردەلولە (بابۆران) و رێژەکەش جیاوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی ھاتنی ئەو (نەوالە شێیانە). جیاوازی بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە کە رێژەکەی لەنێوان(١٠ – ١٠٠ سم) دەبێت ھەر چەندە بەرەو باکوورو باکووری رۆژھەلات برۆین بایەکەی لەجۆری باکوری رۆژئاوایە خێراییەکەی مام ناوەندییە بەدرێژایی رۆژەکانی سال، بەلام لەباشوردا جۆری بایەکە دەگۆرێ بۆ بای باشوری رۆژھەلات و عیراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەییە کە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی وە نابێ کاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربکەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا لەسەر ئاراستەی (با) و رێژەی باران و جۆری داباریندا. بۆیە ئاووھەوای عیراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری کۆمەلێک گۆراوی ئاووھەوای جێگیر و ناجێگیر کە ئەوانەی دەبنەھۆی جیاوازی ئاووھەوا لەزستانەوە بۆھاوین و لەباکورەوە بۆ باشوور.

ڕووباری فوڕات

دەرامەتی ئاو[دەستکاری]

مەبەست لەدەرامەتی ئاو لە عیراقدا ھەموو ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە سنورەکەی دایە وەک:

  1. ئاوی سەرزەوی
  2. باران وبەفر
  3. ئاوی ژێر زەوی

عیراق ھەر لەکۆندا بە وولاتی یان دۆلی دوو ڕووبار ناسراوە ئەمەش وای کردووە گرنگیەکی ئابووری ھەبێت پاشان ببیتە ھۆی دروست بوونی چەندین شارستانیەت

دانیشتوان[دەستکاری]

کۆمەڵە ڕەگەزی و ئاینییە سەرەکییەکان لە عێراقدا:
██ شیعەی عەرەب ██ سوننەی عەرەب ██ کورد ██ ئاشور ██ یەزیدی ██ تورکمان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی عێراق ٣٤,٧٦٨,٧٦١ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٤٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ١٩.٩ ساڵە. ھەروەھا ٦٦ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

مێژووی سەرژمێرییەکان[دەستکاری]

دانیشتوانی عێراق لە سالی ١٨٦٦ لە سەردەمی عوسمانییەکان دواتر لە سالی ( ١٩٠٥ و ١٩١٩ ) ھەندێک ھەول درا بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوان لە عێراقدا لە ١٩٢١ ھەروەھا ١٩٢٣ ھەولێک لە ئارادا بوو بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوان لە ویلایەتی موێل وەکو سەر ژمێر لە سالی ١٩٢٧ سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام درا بەلام سەرکەوتوو نەبوو کە ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەو سەرژمێریەدا ٢.٩٦٨.٠٠٠ کەس بوو، کە ١.٠٥١.٠٠٠ کور بوو، و ١.٤٥٥.٠٠٠ کچ بوو، لە سالی ١٩٣٤ دیسان ھەول درا سەرژمێری ئەنجام بدرێت وە ئەنجام درا بەلام نەک بە مانای سەرژمێری گشتی چونکە ئامادەکاری باش بۆ نەکرابوو، بەلام یەکەم سەرژمێری گشتی بەمانی سەرژمێری لە سالی ١٩٤٧ ئەنجام درا ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو کە تێدا ژمارەی دانیشتوان نزیکەی (٥.٠٠٠.٠٠٠ ) کەس بوو کە تێدا رێژەی گەشەی دانیشتوان ٢.٦ بوو، دواتر بەرز بووەوە بۆ ٣.٢ بەلام یەکەم سەرژمێری راست و دروست کە ئەنجام درا لە سالی ١٩٥٧ بوو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرد ئەو کەموو کوریانەی کەلە سالی ١٩٤٧دا ھەبوو چارەسەرکرا فۆرمەکانی بە زمانی (عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی، تورکمانی، تورکی) چاپ کرابوو. دواتر لە سالی ١٩٦٥ سەرژمێرییەکی تر ئەنجام درا کە زیاتر مەبەستێکی سیاسی لە دوواوە بوو بە تایبەتی لە کاتی یەکگرتنەوەی ھەرسێ ولاتی مێر و سوریاو عێراق، ئەم سەرژمێرییە دوو سال پێش وادەی خۆی ئەنجام درا کە بە لۆژیکێکی (عەقلیەت) شۆڤینیانە ئەنجام درا سەرەرای ئەوەی لەو سەردەمە بە تایبەتی لە دوای سالی ١٩٦١ شۆرشی کورد بەرپابوو کە بووە ھۆی دروست بوونی شەر ھەروەھا ئاوارە بوونی خەلکێکی زۆر، مەبەستی سەرەکیش لەو سەرژمێریەدا کەم کردنەوەی رێژەی کورد بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە نەتەوەکانی تری لێبوو وەکو تورکمان و عەرەب و کورد. کە رێژەی کورد بە جۆرێک کەم کرایەوە کەمتر لە ٢٥ % بوو، ھەروەھا بەشێک لە رێکەوتنامەی ١١ ی ئازار لە سالی ١٩٧٠ ئەنجام دانی سەرژمێری بۆ دیاری کردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان سەرەرای تەواو بوونی کارەکانی لیژنەی سەرژمێری وە مانگێک بەر لە ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار ، ئەوەبوو لە سالی ١٩٧٤ شەر دەستی پێکرد، لە سالی ١٩٧٥ رێکەوتنامەی جەزائیر مۆر کرا لە نێوان حکومەتی شا و عێراق لەو سەردەمەدا. پاشان شۆرەشی کورد تێکچوو وە زۆربەی گوندەکان تێک چوون چۆل کران وە خەلکەکە راگوێزرانەوە بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان و خوارووی عێراق، دواتر لە سالی ١٩٧٧ سەرژمێری ئەنجام درایەوە کە لە کاتی شەرو بارودۆخێکی سیاسی نالەباردا بوو ، دواتر دوای ھەلگیرسانی شۆرەشی عێراق – ئێران، لە سالی ١٩٨٧ سەرژمێری ئەنجام درا ئەوەبوو بارودۆخی کوردستان نالەبار بوو وە گوندەکانی کوردستان راگواسترانەوە کران بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان، دوا سەرژمێریش لە سالی ١٩٩٧ ئەنجام درا لەلایەن رێکخراوی خۆراکی جیھانی، ھەرچەندە سەرژمێرییەکی گشتی نەبوو کەمووکوری زۆریشی تێدابوو، بریار وابوو لە ٢٠٠٧ ئەنجام بدرێت سەرژمێری بەلام لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەنجام نەدرا.

ژمارە ساڵ کوڕ کچ ڕێژەی گەشە
١ ١٩٤٧ ٢٢٥٧ ٢٥٥٩ ٢.٦
٢ ١٩٥٧ ٣١٥٥ ٣١٤٤
٣ ١٩٦٥ ٤١٠٥ ٣٩٥٤
٤ ١٩٧٧ ٦١٨٣ ٥٨١٧ ٣.٢
٥ ١٩٨٧ ٨٣٩٦ ٨٤٧٥

بە پێی ئەم خشتەیەی سەرەوە تێکرای زۆر بوون و گەشەکردن بەرەو سەرەوە دەروات لە زیاد بوون دایە لە ١٩٤٧- ١٩٥٧ (٢.٦) بووە ، دواتر گەیشتە (٣.٢) لە (١٩٧٧ – ١٩٨٧) ھۆکارەکانی ئەم گەشە سەندنە سروشتیە بۆ جیاوازی لە نێوان رێژەی لە دایک بوون و مردووان دەگەرێتەوە. بۆ نمونە :لە سالی ١٩٨٠ تاکو ١٩٨٥ رێژەی لە دایک بوون ٤٤.٠٠٠ بوو بەرامبەر رێژە مردن کە تەنھا ١٠.٠٠٠ بوو واتا زیاد بوونی سروشتی ٣.٤ بوو ، ئەمەش ژمارەیەکی بەرزە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری عەرەبیدا لە (میسر- ٢.٥)، لە (مەغریب – ٣.٢)، لە (سودان – ٣.٨)، (توونس – ٢.٥)، (یەمەن – ٣.١)، (مۆریتانیا – ٢.٨)، (لوبنان – ٢.٤)، (سعودیە –٦.٥)، (ئیمارات – ١٢ %)، (بەحرین – ١٤.٥) ، تێکرای گەشەی سالانەی دانیشتوان. بەلام چری دانیشتوان لە عیراقدا بەردەوام لە زیاد بووندایە. چری دانیشتوان لە سالی ١٩٤٧ تەنھا ١١ کەس بوو پاشان بەرز بووەوە بۆ ١٤ لە سالی ١٩٥٧ دواتر ١٨ لە سالی ١٩٦٥ پاشان ٢٨ لە سالی ١٩٧٧، ٣٧ لە ١٩٨٨، بەلام ئەم رێژەیە جیاوازی ھەیە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر.

پێکھاتەی تەمەنی دانیشتوان[دەستکاری]

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین سێ جۆر لە پێکھاتەی تەمەن دیاری بکەین:

  1. ئەوانەی کە تەمەنیان لە ١٥ سال کەمترە؛ ئەوەی یەکەم چینێکی بەکار بەرو مشەخۆرە بەلام ئەو رێژەیە واتا بە مانای کۆمەلگا لە باری لاوی دایە، تێکرای ژمارەکەی لە سالی (١٩٨٧) ٧.٣٨١.٤٩٢ کەس بوو واتا ٤٥ % کۆی دانیشتوان ئەمەش رێژەیەکی بەرزە.
  2. ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٦٤ سالە؛ کە گرینگترین چبنەکانی کۆمەلگایە وە چینی بەرھەم ھێنە وە چینەکانی تر لە ئەستۆ دەگرێت ژمارەی لە سالی (١٩٨٧) ٨.١٨٠.٢٦١ کەس بوو واتا ٥٠ % کۆی گشتی دانیشتوان. بەلام ئەگەر بەراووردی بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان کە لە ھەندێک ولات دەگاتە ٥٦ % تاکو ٦٠ %.
  3. ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٥ سال بەرەو سەرەوەیە؛ چینی سێیەم وەک چینی یەکەم چینێکی بەکار بەرە ژمارەیەکی زۆری لە ئافرەت و بێوەژن وپیرو پەک کەوتەی تێدایە، کە تێکرای ژمارەکەی لە سالی ١٩٨٧ ٥٤٦.٦٦٥ کەس بوو واتا رێژەکەی ٣.٣ % ھەمووی دانیشتوانی عێراق بوو ، ئەم رێژەیەش کەمە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان.

دابەش بوونی کارگێڕی[دەستکاری]

عێراق دابەش دەبێت بۆ ١٩ ناوچەی کارگێڕی کە بە پارێزگا ناو دەبرێن، چوار لەم شارانە (سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و هەڵەبجە) ئەکەونە ھەرێمی کوردستان لە عێڕاقدا؛

پارێزگاکانی عێراق

گەلەری وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.