user preferences

New Events

Mashriq / Arabia / Iraq

no event posted in the last week

هەڵوێستی سەربەخۆی جەماوەر لە نێوان داعش و &

category mashriq / arabia / iraq | imperialism / war | feature author Wednesday July 02, 2014 19:59author by KAF - Kurdustan Anarchists Forumauthor email anarkistan at activist dot com Report this post to the editors

Current crisis of Iraq

featured image

هەڵوێستی سەربەخۆی جەماوەر لە نێوان داعش و دەوڵەت

بەدەر لەوەی کە هێرشی (داعش) و ڕەوی سوپای دەوڵەتی عیراق کێ و چی لە پشتەوەیە، بەدەر لەوەی نەخشەڕێژانی ئەم هێرشە ‌هێزە دەرەکییەکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکەن یا هێزە نێوخۆییەکانی عیراق، جەنگێكی سەرتاپاگیر لەنێوان دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازاندا لە ئارادایە و باجدەری سەرەکی ئەم جەنگە و هەموو جەنگەکانی سەراپای مێژوو، تەنیا خەڵکی سڤیل و چین و توێژە بندەستەکانی کۆمەڵن.

[العربية] [English] [Italian] [ελληνικά]

هەڵوێستی سەربەخۆی جەماوەر لە نێوان داعش و دەوڵەت

بەدەر لەوەی کە هێرشی (داعش) و ڕەوی سوپای دەوڵەتی عیراق کێ و چی لە پشتەوەیە، بەدەر لەوەی نەخشەڕێژانی ئەم هێرشە ‌هێزە دەرەکییەکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکەن یا هێزە نێوخۆییەکانی عیراق، جەنگێكی سەرتاپاگیر لەنێوان دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازاندا لە ئارادایە و باجدەری سەرەکی ئەم جەنگە و هەموو جەنگەکانی سەراپای مێژوو، تەنیا خەڵکی سڤیل و چین و توێژە بندەستەکانی کۆمەڵن.

ئا لێرەوە ئەنارکیستەکان وەك چالاکانی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و لایەنگرانی بەرەی جەماوەریی، ئەم جەنگەش وەك هەر جەنگێکی دیکەی نێوان دەوڵەتان و میلیشیاکان و هێزە دەرەکی و نێوخۆییەکان ڕەتدەکەنەوە و بە جەنگێکی ناڕەوای دەزانن و تەنیا لە بەرەی یەك جەنگدا خۆیان دەبیننەوە، جەنگی کۆمەڵایەتیی چەوساوان دژی چەوسێنەران ؛ جەماور دژی دەوڵەت؛ جەماوەر دژی میلیشیا؛ جەماوەر دژی داگیرکەر، جەماوەر دژی ڕامیاران؛ جەماوەر دژی هەموو ‌هێزە سەربازیی و پۆلیسیییەکان.

لەبەرئەوە تەنیا هێزی ڕێکخراو و یەکگرتووی جەماوەر لە گەڕەك و گوند و کارگە و فێرگە و فەرمانگە و ناوچە و هەرێمەکاندا وەك ئەڵتەرناتیڤی کۆمەڵایەتی بۆ بەرگرتن بە هێرشی (داعش ) و ملهوڕییەکانی دەوڵەت و فەرماندارییە هەرێمییەکان بە فەرمی دەناسن و کار بۆ هەڵخڕاندن و پێکهێنانی دەکەن.

هەڵبەتە وەها هەڵوێستێك تەنیا لە حەز و خەیاڵەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو پشت بە ئەزموونەکان دەبەستێت، کە هیچ کات سوپا و لەشکری دەوڵەت شایانی بڕوا و پشتپێبەستنی جەماوەر نین و هەمیشە ئەگەری کایەکردنیان لە پلانە دەرەکی و نێوخۆییەکاندا هەیە و هیچ کاتێکیش لەبەرەی جەماوەردا نەبوون و ناشبن، بەڵکو هەردەم سەرکوتگەری بەرەی جەماوەرن و داکۆکی لە بەرژوەندی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان دەکەن. بۆ نموونە پاش ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ هێزی میلیشیاکانی بەرەی کوردستانی لە یەکەمین هەنگاودا کەوتنە سەرکوتی بزووتنەوەی " شورایی " و پاش چەند ڕۆژێك هەر ئەو هێزانە نەك نەیانتوانی لە بەرامبەر هێرشی سوپای تێکشکاوی ( ڕژێمی بەعس )دا خۆیان ڕابگرن، بەڵکو بە هەمان شێوەی هەڵوێست و کاردانەوەی سوپا و هێزەکانی دەوڵەتی ئێستا عیراق [ لە موسڵ ] لە پێش خەڵکی سڤیل و بێچەکەوە ڕەویانکرد و گەڕانەوە ئەو دیو ئەو سنوورانەی لێوەی هاتبوونەوە. لە بەرامبەردا تەنیا هێزی چەکداری "شورایی" کە دەستبەجێ و خۆبەخۆ پێکهاتبوو و بە کۆنترین و لاوازترین چەکەوە بەرەنگاری لەشکری دەیان هەزاری ڕژێمی بەعس دەبوویەوە. هەروەها لەم ڕۆژانەشدا بە هەمان شێوە و سیناریۆ، بینیمان کە چۆن هێزی سوپای عیراق و هێزە نێوخۆییەکانی دەوڵەت کەوتنە ڕەوکردن و گەییشتنە ناوچەکانی دەرەوەی پارێزگەی موسڵ. دیسانەوە سوپا و لەشکری فەرمی دەوڵەت، نەك نەیتوانی بەرگریی لە دوژمن [ داعش ] بکات، بەڵکو بە کۆڕەوکردنی بووە هۆی ڕوخاندنی ورەی خەڵك و ورەبەخشین بە چەند سەد چەکدارێکی ( داعش ). بێجگە لەوە، ئەگەر سەرنجی چۆنیەتی کارکردن و هێرشەکانی ( داعش ) و (جبهة النصرة ) و ( طالیبان ) و ( انصار اسلام ) و تەنانەت دەوڵەتانیش بدەین، ئەوان بە ڕۆشنی دەبینین، کە بە کشتوبڕی گشتی و کاری تیرۆریستی و سەربڕین و دروستکردنی ترس لە دەروونی جەماوەردا، دەتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن. ئەمەش کارێکی ئاسان و ئاساییە، چونکە پێشتر جەماوەر لە هەموو توانا و دەسەڵات و ورەیەك داماڵڕاوە و هەموو بڕیار و بەرەنگارییەکان بە سوپا و میلیشیاکان سپێردراون. لەبەرئەوە کاتێك کە ورە و بڕوابەخۆبوون لە ڕێگەی یەکگرتنی جەماوەریی و پێکهێنانی گاردی گەلیییەوە دەبوژێتەوە، هەم جەماوەر دەبێتە هێزێکی خۆڕاگر و هەرگیز نەبەزیو و هەم سوپای دەوڵەت و میلیشیا تیرۆریستەکانی وەک ( داعش ) و ( جبهة النصرة ) ورە لەدەستدەدەن و لە بەرامبەر یەکرێزیی جەماوەردا بەچۆکدادێن.

ئەگەر سەرنجی ئەزموونی خۆبەرگریی جەماوەریی خەڵکی سڤیل لە خۆراوا (کوردستانی بەشی سوریە) بدەین، ئەوا دیسانەوە هەمان نموونەی درەوشاوەی هێزی چەکداری بزووتنەوەی "شورایی" دەبینین و دەبینین نەك تەنیا بەرامبەر (داعش)، بەڵکو بەرامبەر (جبهة النصرة) و دەستە دەرکییەکانی دەوڵەتی تورکیە و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش وەستاونەتەوە و سەرەڕای ئابلۆقەی ئابووریی دەوڵەت و حکومەتەکانی ناوچەکە و پیلانەکانی دەوڵەتانی هاوپەیمان، ڕۆژ بە ڕۆژ هێزی خۆڕێکخستووی بەرەی جەماوەریی لە خۆراوا لە سەرکەوتندایە و پاشەکشێ بە دوژمنەکانی دەکات.

لەسەر بنەمای ئەزموونگیریی لەم ڕووداوانە و پشتبەستن بە ئەزموونە مێژووییەکانی بەرەی شۆرش لە سەرتاسەری جیهاندا، تەنیا یەك بەرە و ئەڵتەرناتیڤ هەیە، کە ئەنارکییەکان پشتی پێببەستن و پێداگریی لەسەربکەن و پێشنیاریبکەن و بۆ هەڵخراندن و پێکهێنانی دەستبەکاربن؛ ئەویش خۆڕێکخستنی بەرەنگاریی سەربەخۆی جەماوەرییە بە پێکهێنانی هێزە گەلییە سەربەخۆکان لە نێوەندەکانی کار و ژیاندا. وەها کارێك دەستپێکردنی دەستبەجێ و هەردەمی گەرەکە و پێویستە هەر لە ئێستاوە سەربەخۆ لە هێزەکانی دەوڵەت و حکومەتەکان و پارتەکان و میلیشیاکان، لە شارەکانی دیکەی عیراقدا بەخێراترین کات گەورەترین ‌هێزی بەرەنگاریی جەماوەریی بەتایبەت لە شاری کەرکووك و بەغداد کە ئامانجەکانی دواتری هێزە تیرۆیستییەکانی (داعش)ن، پێکبهێنرێت، نابێت لەبیربکرێت کە وەها هێزێك تەنیا هێزی پیاوانە نییە، بەڵکو هێزی یەکگرتووی ژنان و پیاوانی سەراپای کۆمەڵە !

بەرەو پێکهێنانی هێزی بەرەنگاریی سەربەخۆی جەماوەریی، سەرکەوتن تەنیا لە هێزی یەکگرتووی جەماوەردایە

پێکهێنانی کۆمیتە و هەرەوەزیی گەڕەك و کارگە و فێرگە و فەرمانگە و گوندەکان، بەردی بناخەی بەرەنگاریی جەماوەریین

سەکۆی ئەنارکیستانی كوردستان
١٣ی جونی ٢٠١٤


Related Link: http://www.anarchistan.tk

This page has not been translated into Norsk yet.

This page can be viewed in
English Italiano Deutsch
E

Mashriq / Arabia / Iraq | Imperialism / War | ku

Sat 19 Jul, 04:56

browse text browse image

594_1protest3_2.jpg image1î ayar, rojî xebatî çînayetî û bergirtin be cengî mîlîşyayî û dewlletî le 'îraq û surye 21:22 Fri 03 May by Sekoy Enarkîstanî Kurdistan 0 comments

Bellê bo xebatî cemawerî .. Bellê bo narrezayetîye cemawerîyekan
Na bo cengî mîlîşyayî û xêlekî .. Na bo leşkirkêşî dewllet û zilhêzekan
Azadîxwazanî cîhan le her kwêyek hen, cemawerî narrazî û xebatkarî 'îraq leberdem hêrşî leşkirî dewlletî 'êraqdaye!

594_1protest3_1.jpg image١ی ئایار، ڕۆژی خە... 21:06 Fri 03 May by سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان 0 comments


بەڵێ بۆ خەباتی جەماوەری .. بەڵێ بۆ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان
نا بۆ جەنگی میلیشیایی و خێلەكی .. نا بۆ لەشكركێشی دەوڵەت و زلھێزەكان

!ئازادیخوازانی جیھان لە ھەر كوێیەك ھەن، جەماوەری ناڕازی و خەباتكاری عیراق لەبەردەم ھێرشی لەشكری دەوڵەتی عێراقدایە

textمه‌ته‌ڵی هاتنه‌&... Aug 26 by هه‌ژێن 0 comments

* راستییه‌که‌ی له‌و ڕۆژه‌وه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕوویداوه‌، ئه‌وه‌ سێیه‌مین نووسینه‌ له‌و باره‌وه‌، ده‌ستی بۆ ده‌به‌م، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر خۆم له‌ قسه‌کردن لاده‌دا و بلاوم نه‌کردنه‌وه‌، به‌ڵام نه‌متوانی بینه‌رێکی که‌مته‌رخه‌می گاڵته‌جارییه‌ك بم، که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق به‌ عه‌ره‌ب و کورد و تورکمانه‌وه‌ خه‌ریکن پیاده‌ی ده‌که‌ن و تێیدا به‌ تراژیدیترین شێوه‌ تاکی چه‌وساوه‌ی که‌رکووك له‌ خوێناوی خۆیدا ده‌تلێننه‌وه‌.

image1î ayar, rojî xebatî çînayetî û bergirtin be cengî mîlîşyayî û dewlletî le 'îraq û surye May 03 0 comments

Bellê bo xebatî cemawerî .. Bellê bo narrezayetîye cemawerîyekan
Na bo cengî mîlîşyayî û xêlekî .. Na bo leşkirkêşî dewllet û zilhêzekan
Azadîxwazanî cîhan le her kwêyek hen, cemawerî narrazî û xebatkarî 'îraq leberdem hêrşî leşkirî dewlletî 'êraqdaye!

image١ی ئایار، ڕۆژی خە... May 03 0 comments


بەڵێ بۆ خەباتی جەماوەری .. بەڵێ بۆ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان
نا بۆ جەنگی میلیشیایی و خێلەكی .. نا بۆ لەشكركێشی دەوڵەت و زلھێزەكان

!ئازادیخوازانی جیھان لە ھەر كوێیەك ھەن، جەماوەری ناڕازی و خەباتكاری عیراق لەبەردەم ھێرشی لەشكری دەوڵەتی عێراقدایە

© 2005-2014 Anarkismo.net. Unless otherwise stated by the author, all content is free for non-commercial reuse, reprint, and rebroadcast, on the net and elsewhere. Opinions are those of the contributors and are not necessarily endorsed by Anarkismo.net. [ Disclaimer | Privacy ]