دەستپێک
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
|
دەوڵەتی عەبباسی یان خەلافەتی عەبباسی یان عەبباسییەکان، ئەو ناوەیە کە بە سێیەم خەلافەتی ئیسلامی مێژوو دەوترێت و دووەم زنجیرەی فەرمانڕەوا ئیسلامییەکانە. عەبباسییەکان توانیان ئەمەوییەکان بڕوخێنن و خەلافەت بگرنە دەست، دەستیان گرت بە سەر ئەمەوییەکاندا و دەریان کردن و دەستیان بەسەر زۆربەیاندا گرت تەنیا ئەوانە ڕزگار بوون کە ڕۆیشتنە ئەندەلوس، لەوانە عەبدولڕەحمان داخل کە درێژەی بە دەوڵەتی ئەمەوی دا لە ئەندەلوس.
دەوڵەتی عەبباسی دامەزرا لەسەر دەستی ئەوانەی کە نەوەی بچووکترین مامی پێغەمبەری ئیسلام (محەممەد) بوون کە ئەویش عەبباس کوڕی عەبدولموتەلیب بوو. عەبباسیەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان پشتیان بەو فارسانە بەست کە ئەمەوییەکان لە دەسەڵات دووریان خستبوونەوە، ھەروەک سوودیان لە شیعە وەرگرت بۆ لەرزاندنی بناغەی دەوڵەتی ئەمەوی. دوای ئەوەی عەبباسیەکان شۆڕشەکەیان سەرکەوتنی ھێنا پایتەختیان گواستەوە بۆ بەغدا کە گەشەسەندنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەو سەردەمەدا بەڵام ئەستێرەی ئاوا بوو لەگەڵ ئاوابوونی خۆری دەوڵەتی عەبباسی. لە گرنگترین ھۆکارەکانی ڕووخانی دەوڵەتی عەبباسی، دەرکەوتنی بزووتنەوەی جەماوەری و ئایینیە جیاوازەکان بوو لەو سەردەمەدا، ئەم ناکۆکیانەش بووە ھۆی جیابوونەوەی نەتەوە ناعەرەبەکان لە عەرەب، لەگەڵ ئەم نەتەوە سیاسییانە، کۆمەڵەی ئایینی جۆراوجۆر دەرکەوتن، تەوەری جیاوازی نێوانیان لەگەڵ عەبباسییەکان لەسەر خەلافەت و پێشەوایەتی موسڵمانان بوو، ھەر یەکێک لەو کۆمەڵانە دروشم و یاسا و ڕێگەی تایبەتی خۆی ھەبوو لە بانگەوازدا، و ھەر لە ھۆکارە ناوخۆییەکان کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی بزوتنەوە جیاوازەکان، فراوانبوونی ڕووبەری دەوڵەتی عەبباسی بوو، و ماوە و گەیاندن لە نێوان بەشەکانی دەوڵەت و پایتەختدا قورس بوو لەو کاتانە، ئەمەش وای لە والیەکان کرد سەربەخۆیی خۆیان بگرنە دەست لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکاندا بێ ئەوەی لەو ھێزانە بترسن کە لە پایتەختی خەلافەت دەنێرا بۆ کپکردنی بزووتنەوەکانیان، لە دیارترینی ئەو بزوتنەوانەش، ئەداریسە و ئەغالیبە و فاتمییەکان بوون.
حوکمی عەبباسی لە بەغدا کۆتایی ھات لە ساڵی ١٢٥٨ ز، کاتێک ھۆلاکۆخانی سەرکردەی مەغۆل دەستی کرد بە وێرانکردن و سووتاندنی شارەکە و کوشتنی زۆربەی خەڵکەکەی بە خەلیفە و مناڵەکانیەوە، ئەوانەی لە عەبباسییەکان لە ژیاندا مانەوە ڕۆییشتن بەرەو قاھیرە دوای ڕووخانی بەغدا، جارێکی تر خەلافەتیان دامەزراندەوە لە ساڵی ١٢٦١ز، لەو کاتانە خەلیفە تەنھا ھێمایەک بووە بۆ یەکڕیزی ئایینی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام لە ڕاستیدا سوڵتانە مەمالیکە میسریەکان حوکمی دەوڵەتیان دەکرد بە کردار، و خەلافەت بەردەوام بوو تاساڵی ١٥١٩ ز، کاتێک سوپای عوسمانییەکان فەتحی شار و قەڵاکانی شام و میسریان کرد، دوایین خەلیفەی عەبباسی دابەزی لە نازناوی خەلیفە بۆ سوڵتانی عوسمانییەکان (سوڵتان سەلیمی یەکەم) بەم شێوەیە عوسمانییەکان بوونە خەلیفەی موسڵمانان وپایتەختیان لە قاھیرەوە گۆڕی بۆ قوستەنتینیە. (زیاتر…)
|
لە ھەواڵەکاندا
|
|
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
|
|
وێنەی ھەڵبژێردراو
|
|
|
|
|
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ١٣٬٧٠٢ وتار و ١٠٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
|
|
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
|
|
تا ئێستا ١٣٬٦٦٦ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ١٠٧ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
|
|
|
|