دەستپێک
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
|
سلێمانی شارێکی کوردیی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. سلێمانی لەگەڵ ئێران ھاوسنوورە.
سلێمانی زانکۆیەکی گەورەی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە. بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکانی ھەڵکەوتووە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەداوا، سەرچنار، دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی تریش بەناوبانگە.
شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی لەبەرچاوی بەخۆوە دیوە و بە ئارامترین و جوانترین و پاک و خاوێنترین و سەوزترین پارێزگاش دەژمێردرێت لە عێراقدا، بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی تری عێراقەوە خەڵکێی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاوڵاتیانەی کە لە خوارووی عێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەم شارەوە.
ئەم شارە لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێداچەسپاندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو ھێشتۆتەوە. لەوانە نالی، مەحوی، پیرەمێرد، گۆران، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، سالم، کوردی٬ فایەق بێکەس، تۆفیق وەھبی، وەلی دێوانە و سەدان نووسەر و شاعیری تریش. (زیاتر…)
|
لە ھەواڵەکاندا
|
|
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
|
|
وێنەی هەڵبژێردراو
|
|
|
|
|
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ١٢٬١٢٠ وتار و ٨١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
|
|
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
|
|
تا ئێستا ١٠٬٤٠٥ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ٨١ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
|
|
|
|